یه‌كێك له به‌سوودترین سه‌وزه‌كان مه‌عده‌نووسه كه سوودی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌توانین ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا بخۆین و سوودی لێ وه‌ربگرین.
به‌شێكی زۆری توێژینه‌وه زانستی و پزیشكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌عده‌نووس پێكهاته‌ی دژه ئۆكسانی تێدایه كه هۆكارێكه بۆ چالاكردنی سیستمی به‌رگری ناوه‌وه‌ی جه‌سته، بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه نه‌هێڵن و خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناوبه‌رن.
مه‌عده‌نووس یه‌كێكه له سه‌رچاوه خۆراكییه به‌سووده‌كان و توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن، كه مه‌عده‌نووس ئه‌گه‌ر ڕۆژانه بخورێت، ئه‌وا یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كییه له دابه‌زاندنی شه‌كری خوێن ده‌دات و له نه‌خۆشیی شه‌كره ده‌تپارێزێت.
مه‌عده‌نووس بڕێكی زۆر ڤیتامینی تێدایه به‌تایبه‌ت ڤیتامین K، كه پێوستییه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ئێسكی مرۆڤ له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، یا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێسكهنهرمهیانه یان ئێسكیان به‌هێز نییه، ده‌توانن له ڕێی خواردنی مهعدهنووسهوه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن.
جگه له ڤیتامین مه‌عده‌نووس ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا كه یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ئێسك و ماسولكه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌ت ئاسن و كبریت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوێنیان كه‌مه یان نه‌خۆشیی ئهنیمیایان هه‌یه، زۆر به‌سووده و چاره‌سه‌رێكی سروشتییه.