ئەحمەد تورك: توركیا هەوڵی باشتركردنی پێوەندییەكان لەگەڵ كوردستان دەداتەوە

:: PM:06:30:19/11/2017 ‌

سیاستەوانی كورد ئەحمەد تورك رەخنە لە شێوازی مامەڵەكردنی توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەگرێت لە دوای ریفراندۆمی هەرێم بۆ سەربەخۆیی لە عێراق، ئەوەش بە مەبەستی پپاشگەزكردنەوەی كورد لەو خواستەیان و دووپاتی كردەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا هەوڵی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدات.

ئەحمەد تورك دووپاتی كردەوە كە زمانی هەڕشە كورد پاشگەز ناكاتەوە لە بڕیاری سەربەخۆیی و سیسەتی برسیكردنیش كە ئەردۆغان هەڕەشەی كوردی پێ دەكات، هیچی لێ دەست ناكەوێت، چونكە كورد خاوەن پێگەی خۆیانن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووپاتی كردەوە كە دەسەڵاتدارانی توركیا بەردەوام دەبن لە پەرەپێدان و باشتركردنی پێوەندییەكان لەگەڵ كورد، لەو كاتەی كە بە مەترسیشیان دادەنێت. 

ئەو سیاسەتوانە كوردە ئاماژەی كرد كە سەرەڕای گەمارۆی كوردستانی رۆژئاوا، بەڵام هەڕەشەی برسیكردن دانیشتوانی ئەوێی پاشگەز نەكردەوە و كوردستانیش عێراقیش بە هەمان شێوە دەبێت، دووپاتی كردەوە كە بە هەرەشەدانانی كورد سوودی بۆ وڵاتانی ناوچە نەبووە وەك ماوەی سەتەیەكە هەیە.

ئەحمەد تورك پێشتر پۆستی سەرۆكی شارەوانی ماردینی هەبووە لەسەر لیستی پارتی گەلانی دیموكرات لە 2014 و لە 2011ەوە چووەتە ناو پارتەكەوە.

لە دوای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی لە عێراق لە 25ی سێپتێمبەری رابردوو كە تیایدا زۆرینەی دەنگدەران بە "بەڵێ" دەنگیان دا، بەغدا و تاران و ئەنكەرە كەوتنە وەرگرتنی رێوشوێنی سزایی ئابووری و سەربازی لەدژی هەرێمی كوردستان، لەوانە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا هەڕەشەی لە كورد كرد بەسەپاندنی سزای ئابووری و برسیكردنیان.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل