لێكۆڵه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر له كاتی تووڕه‌بوون له منداڵی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان بۆ سه‌ره‌وه له دواوه‌ی بدرێت، ئه‌وا كێشه بۆ شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و په‌روه‌رده‌كه‌ی دروست ده‌كات.
له زانكۆی تێكساس له ئه‌مه‌ریكا، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه كرا كه له‌لایه‌ن باوانیانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی سزا له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانیان، به ده‌ست یان دار له دواوه‌یان دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌م منداڵانه تووشی چه‌ندان كێشه‌ی جیاوازی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێدانه بۆ منداڵ زۆر باوه، له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشدا پێڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره لێدانه وا له منداڵ ده‌كات بێ گوێ بێت، ده‌مه‌ده‌م له‌سه‌ر شتی زیاده بكات، توندوتیژ ده‌بێت و حه‌ز ده‌كات له هه‌موو كه‌سێك بدات، هه‌روه‌ها ترسی لا دروست ده‌كات له قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كان.
به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت، كاتێك منداڵه‌كه گه‌وره ده‌بێت به‌و شێوه توندوتیژه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات ڕای خۆی بسه‌پێنێت و به لێدان به‌سه‌ر داواكارییه‌كانیدا زاڵ بێت، هه‌میشه كه‌سایه‌تییه‌كی تووڕه‌ی لێ دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه حه‌ز به كوشتن بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان جاری تر ئه‌م توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وانه له‌سه‌ر لێدان له دواوه‌ی منداڵ كراون، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به یه‌كجاری یه‌كلا بوونه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی گونجاو دایك و باوكان له مه‌ترسییه‌كانی ئاگادار كراونه‌ته‌وه.