پرته‌قاڵ میوه‌یه‌كی به‌تام و سوودبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، سیسته‌مێكی خۆراكی ته‌واوه كه زۆربه‌ی خانه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته چالاك ده‌كات.
هه‌ندێك خه‌ڵك كه‌متر پرته‌قاڵ ده‌خۆن له‌كاتێكدا ئه‌م میوه‌یه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆیان، هه‌روه‌ها میوه‌ی پرته‌قاڵ ماده و ڤیتامینی باش بۆ جه‌سته‌یان دابین ده‌كات، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند سوودێكی پرته‌قاڵ باس ده‌كه‌ین.
خواردنی پرته‌قاڵ سیستمی به‌رگریی جه‌سته به‌هێزده‌كات، چونكه پرته‌قاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و ماده كانزاییه‌كان كه بۆ گه‌شه به‌سووده، ته‌نیا یه‌ك قاژ پرته‌قاڵ ده‌توانێ له 90% ی ڤیتامین C پێویستت بۆ دابین بكات، هه‌روه‌ها سیستمی به‌رگری جه‌سته به‌هێزده‌كات و له تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ش ده‌تپارێزێت.
پرته‌قاڵ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵ ده‌كات، رۆژانه خواردنی یه‌ك پرته‌قاڵ سیسته‌می بڵاوبوونه‌وه خوێن به ناو جه‌سته‌دا چالاكده‌بێت ئه‌مه‌ش هاوكاری لووله‌كانی خوێنده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانیان له‌سه‌ر كه‌مبێته‌وه، كه به‌رزی په‌ستانیش كه‌م بۆوه تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ نامێنێ.
به‌هۆی بوونی ماده‌ی بێتا كارۆتین و ڤیتامین "C" له پرته‌قاڵدا یارمه‌تی مانه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو ده‌ده‌ن به نه‌رمی و جوانی بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها نیشانه‌كانی چرچولۆچی له‌سه‌ر ڕووخسار ناهێڵێت و ته‌مه‌نی پێست درێژده‌كاته‌وه و برقهیزیاددهكات.