چوار شت كە پیاوان لە سەرجێییدا گرنگی پێ دەدەن

:: AM:11:29:13/11/2016 ‌

لەگەڵ ئەوەی كە ھاوسەرەكان بەشێوەی بەردەوام سەرجێیی دەكەن، بەڵام چەند شتێك ھەیە وا دەكات وردە وردە تووشی ڕۆتین و دووبارەبوونەوە ببن. 

ئەم چوار خاڵە تەواوی ئەو ئاواتانەن كە ھەموو پیاوێك دەیانخوازێت لە خێزانەكەیدا بەدی بكات:

یەكەم: ڕازی بە كاتێك مێردەكەت دەیەوێ جۆری نوێ و جووڵەی نوێ بەكار بێنێ لەكاتی سەرجێییدا. بەزۆری ژنان لەو نوێكارییە دەترسن، چونكە پێشتر لەسەری رانەھاتوون، بەڵام لای پیاو ھەریەك لەو جووڵانە وەك ئەوەیە ھاوسەرەكەی خواردنێكی خۆشی بۆ بكات، بەڵام ھەموو رۆژ دووبارەی بكاتەوە، ھەرچەند خۆش بێت ئەو ھەموو دووبارەیە بێ تامی دەكات، بۆیە پێویستە جۆرەكان بگۆڕێن چونكە لای تامەكان جیاواز دەبێت.

دووەم: كاتێك داوات لێ دەكات بڵێ 'بەڵێ'. مەگەر زۆر ناچار بیت ئەگینا 'نەخێر' مەڵێ لەو كاتەی مێردەكەت داوات لێ دەكات سەرجێیی بكەن، بەناوی ماندوبوون و سەرقاڵی بە منداڵەوە ڕەفزی مەكەرەوە، ئایا دەزانی ھەموو ئیشی ماڵەكەت بەتەنیا و رێكوپێكی ئەنجام دابێت، بەڵام كە ئەو نەخێرەت گوت، مێردەكەت ھیچی نابینێت!

سێیەم: بۆچوونی خۆت بڵێ لەوەی دەیكات. زۆر گرنگە بۆ پیاو كاتێك ئەو وا ھەست دەكات خۆشی بەتۆ و بەخۆی دەبەخشێ، راشكاو بیت لەگەڵیدا، بۆی باس بكەی كە چ شتێكت زۆر پێ خۆشە كاتێك دەیكا و چیت بەلاوە خۆش نییە، ئاخر ئێوە خێزانی یەكن، تازە شەرمی چی دەكەی؟

چوارەم: نرخی ئەو شتانەی بۆ دابنێ كە لەكاتی سێكس دەیكات و ستایشی بكە. خۆشترین ھەست بۆ پیاو ئەوەیە لە چاو، ھەناسەت، دەنگت و جووڵەكانت بۆی دەركەوێ كە لەوپەڕی پیاوەتی خۆیایەتی، زۆر گرنگە بە زمانیش ستایشی ھێز و توانایی بكەیت و ھەست بكات توانیویەتی چێژی تەواوت بداتێ.

خانمی بەڕێز، ئەم خاڵانە بە كەم مەزانە، زۆر ئاسانە، بەڵام كاردانەوەكەی لە چاوی مێردەكەت زۆر گەورەیە، بیرت نەچێ سێكس بەشێكی گرنگی خۆشەویستی داگیر دەكات لەلای پیاوان، تۆ بتوانە ئەو بۆشایییەی بۆ پڕ بكەیتەوە، ئەنجامی دڵی دەبینیت.

سەرچاوە: ئەلجەمیلە


وشە - موحسین شابان