سوپای ئەمەریكا لە سووریا پاشەكشە ناكات

:: PM:08:34:23/11/2017 ‌

دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا بە نیازنین هێزە سەربازییەكانیان لە سووریا پاشەكشە پێ بكەن، تا كاتی لەناوبردنی تەواوەتی رێكخراوی داعش، ئەوەش بە مەبەستی هێشتنەوەی پاڵەپەستۆكان بۆ سەر بەشار ئەسەد سەرۆكی ئەو وڵاتە كە بەتوندی لەلایەن ئێران و رووسیاوە پاڵپشتی دەكرێت.

دوێنێ لە لووتكەی سووچی لەبارەی دۆخی سووریا، هەرسێ سەرۆكی رووسیا و ئێران و توركیا لەبارەی دۆخی سووریا و چارەسەركردنی چەند رێككەوتننێكیان كرد، ئەوان دووپاتیان لە پاراستنی پەكپارچەیی خاكی سووریا كردەوە. كە بە پێی چاودێران لووتكەكە بۆ شەرعیەتدان بوو بە دەستوەردانی ئەو سێ وڵاتە لە كاروباری سووریا.

لە بەرامبەردا و بە پێی رۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمەریكایی، كە لە چەند سەرچاوەیەكی فەرمی گواستووەتەوە، بەو پێیەی بەهۆی نەمانی داعش لە سووریا پاساوی مانەوەیان لەسەر خاكی سووریا نامێنێت و ئەو كات سوپای سووریا كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێت، كۆنترۆڵی تەواوی خاكی سووریا دەكاتەوە، ئەوەش سەركەوتنە بۆ ئێران و مانەوەی بەشار ئەسەدە لە دەسەڵات.

بۆیە بۆ رێگرتن لەوانە واشنتن بە نیازە هێزە سەربازییەكانی لە سووریا بێڵێتەوە، بە تایبەتی لەو ناوچانەی كەوتوونەتە دەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە باكوری سووریا و دامەزراندنی كارگێڕییەكی جیاواز و دوور لە دیمەشق لەو ناوچانەدا.

بە پێی چاودێران پاڵپشتیكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات رێگە بە پاڵەپەستۆ خستنە سەر ئەسەد دەدات لە كاتی بەڕێوەچوونی وتوێژەكان لە جنێف بۆ چارەسەركردنی دۆخی سووریا، لەو كاتەی ژمارەی سەربازانی ئەمەریكا لە سووریا دەگاتە 503 سەرباز.   

دۆخی سووریا لە 2011 لە سەردەمی بەهاری عەربیدا دەستی بە ئاڵۆزبوون كرد و خەڵكەكە لە ناڕەزاییەكی فرەوانی جەماوەری لەدژی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریاوە بەرەو شۆرشی جەماوەری و دواتر رووبەڕووبوونەوەی چەكداری فرەوان هەنگاویان نا، ئەو شۆرشەی بەهۆی دەستوەردانی دەرەكییەوە بووە نەهامەتییەكی گەورە بۆ گەلی ئەو وڵاتە و بەو هۆیەوەش هەزاران كەس كوژران و ملیۆنانیش ئاوارە بوون.

سەرچاوە: سپۆتنیك




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل