له هه‌ولێر ژنێكی نموونه‌یی هه‌یه كه سه‌رتاپا ژیانی به‌خشین و میهره‌بانییه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی هیچ نه‌وایه‌كیان نه‌ماوه له ژیان. سندوس ئه‌حمه‌د ناسراو به "دایه سندوس" یه‌كێكه له كارمه‌ندانی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان كه له ١٩ ساڵ كاركردنی له‌و خانه‌یه‌دا، ٢٣ منداڵی بێسه‌رپه‌رشتی بردووه‌ته‌وه و له ماڵی خۆی له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی به‌خێوی كردوون. به‌ڵام نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌و كاره مرۆییه نموونه‌یییه ده‌كات كه ده‌گمه‌نه له‌ناو كورددا، تا ئێسته بۆ جارێكیش سوپاس نه‌كراوه. له دیمانه‌یه‌كدا "وشه" ئه‌و ژنه‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
چۆن ده‌ستت به به‌خێوكردنی ئه‌و منداڵانه كرد كه ته‌مه‌نیان كه‌متر له چوار ساڵه و ده‌هێنرێن بۆ خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان؟
ساڵی یه‌كه‌می كاركردنم وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان، له‌ناو خانه‌كه‌دا به‌شی (دایه‌نگه)مان نه‌بوو، تا ئێسته‌یش نیمانه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له خوار ته‌مه‌نی چوار ساڵین، به‌پێی یاسا منداڵمان له سه‌رووی ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه وه‌رده‌گرت بۆ مانه‌وه له خانه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی من منداڵه‌كانم ده‌برده‌وه ماڵی خۆم و به‌خێوم ده‌كردن، ئیتر هه‌موو منداڵێك وه‌رده‌گیرا. یه‌كه‌م منداڵ (ناكام) بوو، له ته‌مه‌نی دوو مانگی‌دا وه‌رمگرت و ساڵیك له ماڵی خۆم مایه‌وه، دواتر به‌بڕیاری دادگا درا به خێزانێك.
تا ئێسته بۆ ئه‌و كاره مرۆیییه‌ی ده‌یكه‌ی، خێزانی تۆ و كه‌سوكار و هاوڕێكانت تا چه‌ند هاوكارتن؟
سه‌ره‌تا منداڵه‌كانم ترسیان هه‌بوو و ته‌نانه‌ت خزم و هاوڕیكانیشم، چونكه په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توانایه‌كی زۆری جه‌سته‌یی و دارایی ده‌وێت، به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆر گه‌وره‌یشه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی منیش به‌خێوم كردن زۆربه‌یان باری ته‌ندروستییان له‌كاتی هێنانیان بۆ خانه و بردنه‌وه‌ی بۆ ماڵی خۆم، زۆر ناجێگیر بووه، بۆیه له‌وه ده‌ترسان منداڵێك بمرێت و تووشی به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی ببم، به‌ڵام دواتر زانییان من به‌شێوه‌یه‌كی باش ئه‌و منداڵانه په‌روه‌رده ده‌كه‌م و له خانه‌وه ده‌یهێنمه‌وه لای خۆم، دڵنیا و ئاسووده بوون، ئه‌وانیش وه‌ك من چۆن دایكایه‌تیم بۆ منداڵه‌كان ده‌كرد وه‌ك منداڵی خۆم، كه‌سوكاریش بۆ هه‌ر منداڵێك كه بردمه ماڵه‌وه وه‌ك خوشك و برای خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه.
چ هه‌ستێك وای كردووه ژنێتی تۆ له زۆربه‌ی ژنانی كورد جیا بێت و ته‌مه‌نی خۆت بۆ خۆبه‌خشی ته‌رخان بكه‌ی و منداڵی بێ‌ناز نازدار بكه‌یت؟
من خۆم مرۆڤێكی زۆر هه‌ستیارم، هه‌ستیاریم به‌رامبه‌ر منداڵ زۆره و هه‌ستێكی زۆر به‌رز و جیاوازم هه‌یه بۆ منداڵ، كاتێك منداڵێك ده‌گرمه باوه‌شم، هه‌ست ده‌كه‌م دنیا هه‌مووی هی منه، بۆ زانیاری بۆشایی ئه‌وه‌شم نییه كه خۆم منداڵم نه‌بێت، به‌ڵكو چوار منداڵم هه‌یه و به بێوه‌ژنی هه‌ر چواریانم په‌روه‌رده كردووه، بۆ ئه‌و ٢٣ منداڵه‌یش له خۆمم گرتوون هه‌میشه هه‌وڵم داوه باشترین دایك بم، دڵنیام توانیومه، چونكه هه‌ر منداڵێكم له‌خۆ گرتووه له‌وپه‌ڕی خراپی دۆخی ژیان و ته‌ندروستی بووه، به‌ڵام دواتر به شایه‌تی هه‌موو كارمه‌ندانی خانه به باشترین ته‌ندروستی و باشترین په‌روه‌رده‌وه له‌لای من دراوه به خێزانێكی تر.
تۆ جگه له‌وه‌ی منداڵی خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵت له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا له‌سه‌ر خه‌رجی خۆت به‌خێو كردووه، ده‌وامی ئاسایی خانه‌كه‌شت كردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه مرۆیییه‌دا تا ئێسته وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ هاوكاریی یا پێزانینی پێ به‌خشیویت؟
له دوای وه‌رگرتنی هه‌ر منداڵێك و گه‌یاندنی به‌ڕێچكه‌یه‌كی ته‌ندروست له ماڵی خۆم، من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ ده‌وامی ئاسایی خانه، هه‌م ده‌وامم كردووه و هه‌م ئاگاداری منداڵه‌كه‌یش بووم له ماڵی خۆم، نه‌متوانیوه نه‌گه‌ڕێمه‌وه خانه‌كه، چونكه منداڵانی ئه‌وێش پێویستیان پێم هه‌یه، خۆم كرێچیم و مووچه‌م وه‌ك هه‌موو كارمه‌ندانی تری حكوومه‌ته، به‌ڵام نه بۆ پاره نه بۆ سوپاس ئه‌و كاره ده‌كه‌م، به‌ڵكو خۆم وه‌ك ژن و دایك و مرۆڤ ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرمه ئه‌ستۆ، به‌ڵام تا ئێسته نه‌ك هاوكاری نه‌كراوم بۆ به‌خێوكردنی ئه‌و منداڵانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، به‌ڵكو سوپاس و پیزانینیشیان پێ نه‌داوم، وه‌زیری كار تا ئێسته نازانێ من كێم و ڕووخسارم چۆنه و چیم كردووه.
كه‌مترین ماوه كه منداڵێك لات مابێته‌وه چه‌ند بوو و زۆرترین ماوه‌یش چه‌ند بوو؟
كه‌مترین ماوه ساڵی رابردوو بوو، كچێك ده‌ستدرێژی سێكسی كرابووه سه‌ر و به‌هۆیه‌وه دووگیان بووبوو، ئه‌و منداڵه له‌ناو گرتووخانه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا بوو، ئه‌ویش به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ده‌روونی خۆیه‌وه زۆر ئازاری منداڵه‌كه‌ی دابوو و چه‌ند جار ویستبووی بیكوژێت، بۆیه هێنایان بۆ خانه‌كه و من له خۆم گرت، ماوه‌ی نزیكی مانگێك له نه‌خۆشخانه به‌دیار منداڵه‌كه‌وه بووم تا ته‌ندروستی باش بوو، دواتر ماوه‌ی دوو مانگ له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵێكی تر به‌خێوم كردن، تا برا بۆ خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتانی سلێمانی كه به‌شی (دایه‌نگه‌یان) كردووه‌ته‌وه.
زۆرترین ماوه منداڵێك بوو ناوی (موراد) بوو، چیرۆكی موراد ئاهی ساردی مردنی منه قه‌ت بیرم ناچێت، ئه‌و كوڕه ته‌مه‌نی سێ ساڵ بوو كاتێك دایكی چه‌ند جارێك له پاركه‌كانی هه‌ولێر فڕێی ده‌دا، دواتر له ڕێی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه هێنرا بۆ خانه و له‌وێ درا به من، ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو له خۆم گرت و وه‌ك منداڵی خۆم بوو، ئه‌و بوو به كوڕم و له‌و زیاتر جگه‌رگۆشه‌م نه‌بوو، پارچه‌یه‌ك بوو له رۆحم، به‌ڵام به داخه‌وه به ناشیاوترین شێوه لێیان بردم.
باسی ئه‌و هه‌سته‌م بۆ بكه كه له وه‌رگرتنی منداڵێك لات دروست ده‌بێت، ئه‌و ئازاره‌یش كه له كاتی دادگا منداڵه‌كه ده‌دات به كه‌سێكی تر؟
كاتێك منداڵێك ده‌ده‌نه ده‌ستم و پێم ده‌ڵێن ده‌بێت ئاگاداری بیت، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م له ئامێزگرتنی هه‌رچی هه‌ستی جوان و پاكی دنیایه ده‌چێته ناخمه‌وه، به‌ڵام بردنی منداڵه‌كانم به ئازارتره له كێشانی ڕۆحم، چه‌ندان منداڵ دران به خێزانی تر، له‌گه‌ل خێزانی زۆربه‌یان دانیشتم و ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان بووم و هه‌موو شتێكم له "جۆری خواردن و نه‌خۆشی و هه‌ستیاری و كاتی خه‌و و خولیا و ئاره‌زوو"ی منداڵه‌كه به خاوه‌نه تازه‌كه‌ی ده‌گوت، ئینجا به ڕێی خۆم منداڵه‌كانم ڕاده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه تازه‌دا بگونجێن، به‌ڵام بردنی دوو منداڵ منیان كرده جه‌سته‌یه‌كی بێ گیان كه بۆ مردنیش بیرم ناچن.
)موراد) سێ ساڵ و نیو به‌خێوم كردبوو، بوو به به‌شێك له من و ماڵه‌كه‌م و منداڵه‌كانی ترم، هه‌موو شتێك بوو بۆ هه‌موومان، به‌ڵام دوو ڕۆژ به‌ر له یادی له‌دایكبوونی كه من و خوشك و براكانی به‌ڵێنی گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگمان پێ دابوو، له‌ناو ده‌ستی من ده‌ریان هێنا و بردیان، نازانم بۆ كوێ و له كوێیه؟ به‌ڵام توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له دادگاوه هات و گوتی ده‌بێت (موراد) ببه‌ین، چونكه بڕیار دراوه بدرێت به ماڵێك بۆ خۆیان، هاواری (موراد) ده‌گه‌یشته عه‌رشی فه‌له‌ك من، به زۆر له به‌رده‌می خۆم گرت بۆ ئه‌وه‌ی فرمێسكم نه‌بینێ، زۆر پاڕامه‌وه له‌و توێژه‌ره ژنه كه ته‌نیا ڕێ بدات ئاهه‌نگی له‌دایكبوونه‌كه‌ی بۆ بكه‌م ئینجا بیبات، به‌ڵام ڕێی نه‌دا و ته‌نانه‌ت پێی نه‌گوتم ده‌یدات به كێ و ڕێی نه‌دا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه بڵێم، چۆن بردی ئه‌وه چه‌ندان ساڵه تا ئێسته‌یش هیچ هه‌واڵێكی نازانم، بۆیه یارییه‌كانی و جله‌كانی و ئه‌و شتانه‌ی زۆر خۆشی ده‌ویستن، هه‌موویم هه‌ڵگرتووه و له‌گه‌ڵی ده‌ژیم و رۆحمی پێ ئارام ده‌كه‌مه‌وه، بڕوام وایه ئه‌مانه‌ته كه ڕۆژێك بیبینم ده‌یده‌مه‌وه پێی.
له دوای (موراد) ماوه‌ی چه‌ند مانگێك كه‌وتمه حاڵه‌تی كه‌ئابه و ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌موو كه‌س دوور بووم، گه‌یشتمه لێواری مه‌رگ، تا ئه‌وكاته منداڵێكی تریان بۆ هێنام كه عه‌ره‌ب بوو، له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون دایكی جێی هێشتبوو، به‌ناوی (عه‌لی) و ئێمه پێمان ده‌گوت ڕه‌شۆ، ڕه‌شۆ دوو ساڵ هاوشێوه‌ی (موراد) به‌خێوم كرد، به‌ڵام دوای دوو ساڵ هاوشێوه‌ی ئه‌و بردیان و تا ئێسته سۆراخی نازانم، بۆیه ئازاری بێ هه‌واڵی ره‌شۆ و موراد شه‌و و ڕۆژی پێ نه‌هێشتووم و ژیانم تاڵ بووه.
چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ی له په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه، ئایا بۆ ئه‌وه به‌خێویان ده‌كه‌ی ببن به منداڵی خۆت یا بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌ناز و بێ لانه نه‌بن؟
من نامه‌وێ ببن به منداڵی من، چونكه من خۆم به دایكی هه‌موو منداڵێك ده‌زانم كه لای من بێت یان دایكێكی تر، ته‌نیا ده‌مه‌وێت كاتێك منداڵێك له خاڵی یه‌كه‌مه‌وه ده‌گه‌یه‌نم به خاڵی ده‌یه‌م و منداڵێكی كامڵ و زۆر سه‌لاری لێ دروست ده‌كه‌م، كه‌سێكی تر نه‌یه‌ت له یه‌كه‌م خاڵه‌وه تێكی بدات و دووباره دروستی بكاته‌وه، چونكه بۆ ده‌روونی منداڵ ئه‌وه زۆر قورسه، من ته‌نیا ده‌مه‌وێت كاتێك منداڵه‌كه ده‌درێت به خێزانێكی تر، رێ بده‌ن بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه بم تا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه رایانبێنم و منداڵه‌كه‌یش بۆ ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاماده بكه‌م.
هه‌ڵوێستی وه‌زیری كار و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌وره‌یییه‌ی تۆ چی بووه؟
من وه‌زیرم ته‌نیا له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه بینیوه و جێی ڕێزه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به من هه‌موویان زۆر كه‌مته‌رخه‌من، ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه هه‌ر به‌رامبه‌ر من نییه، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر هه‌موو خانه‌كه‌یه، ئێمه وه‌ك خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان به گشتی ماوه‌ی چوار ساڵه ته‌نیا له‌سه‌ر خێرخواز به‌ڕێوه ده‌چین، ته‌نانه‌ت ئه‌و هاوكارییانه‌ی به‌تایبه‌ت و كه‌سی بۆ من هاتن له‌لایه‌ن (كۆمپانیایی هێڵی كار بۆ پاسه‌وانی تایبه‌ت) به ئاگاداری سه‌رپه‌رشتیارانی خانه‌كه كردم به هاوكارییه‌كی گشتیی و له موڵكی كه‌سی خۆم ده‌ستبه‌رداری بووم و بۆ منداڵانی ناو خانه‌كه خه‌رجمان كرد.
ئێسته هیچ منداڵێكت لایه؟
له دوای (عه‌لی) هیچ منداڵێكی تر نه‌هێنراوه بۆ من تا تاقیكردنه‌وه‌ی ناخم بكه‌م بزانم ده‌توانم وه‌ریبگرم یان ڕه‌تی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام خۆم بڕیارم داوه تا ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه له دادگا بمێنێت كه هه‌مووجار ئاوا نامرۆڤانه منداڵه‌كانم له ده‌ست ده‌ردێنێت، منداڵی تر له‌خۆ ناگرم، چونكه مرۆڤ جارێك ده‌مرێت، من هه‌زاران جار به داخی ئه‌و منداڵانه‌وه مردووم كه ئێسته‌یش نایه‌ڵن هه‌واڵیان بزانم.