ئه‌گه‌رچى داعش له بوكه‌مال له سووریا و قائیم و راوه له عێراق شكان، به‌ڵام به‌گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌مه كۆتای خه‌لافه‌تى داعش نییه و سێ ئه‌گه‌ر هه‌ن بۆ دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی.
له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانى چه‌ندان شار و شارۆكه له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا كه وای كردووه داعش ئێسته ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هیچ شارێكى سووریا یان عێراقی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك كوده‌تا وابوو به‌سه‌ر داعش كه سێ ساڵ پێش ئێسته ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا گرتبوون و باجی له خه‌ڵكه‌كه‌شی وه‌رده‌گرت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانى بۆ ئیداره‌دانى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى به‌كار ده‌هێنا.
به‌ڵام پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئه‌مه كۆتای داعش نییه به‌و پێیه‌ى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه سیاسه‌تێكى تایبه‌تى هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ره‌وشێك ده‌توانێت خۆى بگونجێنێت، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و پارێزگاری له ناوه‌كه‌ی خۆی بكات و جارجاره له رێى گرووپی چه‌كداری به‌شێوه‌ی پارتیزانى كرده‌وه‌گه‌ل دژى هێزه ته‌ناهییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و سێ هۆكاره‌ى وا ده‌كات پێشبینى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى داعش بكرێت، یه‌كه‌م: زۆرێك له چه‌كداره پێشكه‌وتووه‌كانى داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه دووره ده‌سته‌كانی رۆژئاواى عێراق و رۆژهه‌ڵاتى سووریا، شانه‌ى نوستوو دروست بكه‌ن و ئارام بگرن و چاودێری دۆخه‌كه بكه‌ن كه ئایا هه‌ردوو حكوومه‌تى سووریا و عێراق موكڕن له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه یان نا. ره‌نگه له‌م ماوه‌یه‌دا گرووپ گرووپی چه‌كدار هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كان.
دووه‌م: تا ئێسته داعش توانیویه‌تى كۆنتڕۆڵی هه‌ندێك ناوچه بكات له رێى هه‌شت لق و تۆڕی جیهانى كه دروستی كردوون، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى پڕۆژه جیهانییه‌كه‌ی. ئێسته داعش هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ دووباره خۆ رێكخستنه‌وه‌ى له باشوور و ناوه‌ڕاستى لیبیا، هاوكات هه‌وڵێ به‌رفراوانكردنى چالاكییه‌كانى ده‌دات له باشووری رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا، له‌م چوارچێوه‌شدا پێ ده‌چێ زۆرێك له چه‌كدارانى كه خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
سێیه‌م: یه‌كێك له پیلانه‌كانى تر‌ى داعش كه راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ن و هۆشداری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن به‌كارهێنانى شانۆی چالاكییه هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له كۆتای مانگی رابردوو له مانهاتن رووی دا و به‌هۆیه‌وه سه‌تان كه‌س بوونه قوربانى.
ئه‌ستێر بێرت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش داڕووخاش بێت، ئه‌وا هه‌ر به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه.
گوتى "شه‌ڕى هزر له‌گه‌ڵ داعش زۆر قووڵتر و دژوارتره و كۆتای نه‌هاتووه، تا ئێسته‌ش داعش ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست بكات تا كرده‌وه‌ی تیرۆریستى به ناوى داعشه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ش تا ئێسته‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى".
بێرت له كۆنگره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كه ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه و ته‌ناهی به‌ریتانیا ئه‌نجامى دابوو، ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كرده‌وه كه تیرۆریستییه‌كانى داعش له ئه‌وروپا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا باشترین به‌ڵگه‌ن كه ئه‌و رێكخراوه ده‌توانێ كاری تیرۆریستى له هه‌ر جێیه‌ك ویستى ئه‌نجامى بدات.
جیل دو كیرچۆف نێرده‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌ڵێ، ئاسانه داعش له‌ناو به‌ریت، به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى داعش بزانرێت، بۆیه تا نه‌زانرێ داعش چۆن دروست بوو، بۆچى دروست بوو، چاره‌سه‌ری وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه نه‌كه‌ین، ئه‌وا هه‌ر كات بێت دووباره داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
هاوكات شیراز ماهیر جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر توندڕۆیی و توندوتیژی سیاسی له كۆلیژی كینگز له له‌نده‌ن ده‌ڵێ، داعش وه‌ك یاریزانێكى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر زه‌وی ماوه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته كاتى ئه‌وه نییه بیر له قۆناغی دواى داعش بكرێته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی داعشی لێ سه‌رهه‌ڵدا، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره جارێكى تر خۆى كۆ بكاته‌وه و ده‌ربكه‌وێته‌وه.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى به‌رچاوڕوونى سیاسی‌یان هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن و به‌ره‌نگاری ئاڵنگارییه نزیك و دووره‌كانی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ببنه‌وه، له‌وانه له رێى یارمه‌تیدانى عێراق و سووریا له زوو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌ت ناوچه سنوورییه‌كانی نێوانیان.
به‌گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه ئه‌م جاره داعش له سعوودیه ده‌ربكه‌وێت، به تایبه‌ت دواى گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و راگه‌یاندنى به‌رنامه‌ى چاكسازی و په‌سندكردنى ئیسلامى میانڕه‌و، بۆیه دره‌نگ جێبه‌جێكردنى كاریگه‌ری نه‌رێنى ده‌بێت، چونكه به ده‌ستپێكردنى چاكسازی به تایبه‌ت له ئاستى ئاین وا ده‌كات كه نفووزی داعش له‌سه‌ر ئاستى جیهانى كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌شه وای كردووه ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه و به وردی چاودێری بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، پێشنیازی ئه‌وه‌ش كراوه بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى داعش، پێویسته له‌رووى دیپلۆماسی و سیاسی، ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا خێرا بجووڵێن و هه‌وڵی رژد بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی لیبیا و یه‌مه‌ن كه بوونه‌ته دوو مۆڵگه‌ى باشی گه‌شه‌كردنى داعش.