كچێك به‌هۆی ڕێگریكردن لێی وازی له كاری میدیایی هێناوه و ده‌ڵێت، "له كوردستان خه‌ڵك وا ده‌زانێت بوویت به په‌یامنێری ده‌زگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن، ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌رت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و دواكه‌وتنه ڕۆشنبیرییه‌یه".
حه‌نان عه‌بدوڵا /18 ساڵ/ ئه‌و كچه میدیاكاره‌یه كه به‌هۆی ڕێگریكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه، وازی له كاری میدیایی هێناوه. ئه‌و له شاره‌دێی زه‌ڕایه‌ن سه‌ربه شارۆكه‌ی شاره‌زوور /35 كم باشووری سلێمانی/ ده‌ژی و ئێسته خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌ییه.
حه‌نان، بۆ "وشه" گوتی، "سه‌ره‌تای كاركردنم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٢٠١٥، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی براكه‌م ڕۆژنامه‌نووس بوو كاره‌كانی سه‌رنجی ڕاكێشام بۆ لای خۆی، ئه‌وه بووه هانده‌ری كاری ڕۆژنامه‌وانیم".
ئه‌وه‌شی گوت، "سه‌ره‌تا به كاری مۆنتاج ده‌ستم پێ كرد، زیاتر له شه‌ش مانگ كاری مۆنتاجم ده‌كرد، ماوه‌یه‌كیش كامێرامانیم كرد و له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ٢٠١٦ به‌فه‌رمی ده‌ستم كرد به كاری په‌یامنێری، یه‌كه‌م ڕاپۆرتی ڤیدۆییم له فێستیڤاڵی ڕۆژی شاره‌زوور بوو كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژنان".
"به‌داخه‌وه له ماوه‌ی كاركردنمدا تووشی چه‌ندان سووكایه‌تی بوومه‌وه، ته‌نانه‌ت مه‌لا ئاینییه‌كانیش ڕێگرییان له كاركردنم ده‌كرد. وای لێ هات ڕۆژانه سووكایه‌تییان به براكه‌م ده‌كرد به‌هۆی منه‌وه و ماڵه‌وه‌ش ڕێگری زۆریان لێ ده‌كردم" حه‌نان وای گوت.
ئه‌و كچه گۆشه‌گیر كراوه له كار، تێده‌گات له‌وه‌ی هه‌موو كارێك قورسایی خۆی هه‌یه و كاری ڕۆژنامه‌وانی بۆ كچ و ژن قورسه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات "كۆمه‌ڵگه قورستری ده‌كه‌ن له‌سه‌رت، ئه‌گه‌ر گۆمه‌ڵگه پشتیوانت بێ، هه‌موو پێشكه‌وتنێك ئاسان ده‌بێت، به‌ڵام كاركردنی ژن له بواری ڕاگه‌یاندن به به‌ڕه‌ڵایی ده‌زانن و وا تێده‌گه‌ن ئه‌گه‌ر بچێته ده‌ره‌وه بۆ كاری رۆژنامه‌وانی، ده‌ستدرێژیی سێكسیت ده‌كرێته سه‌ر".
حه‌نان له ئه‌زموونی خۆیه‌وه روو له ژنان ده‌كات و ده‌ڵێ "هه‌رگیز واز له خه‌ونه‌كانتان نه‌هێنن له كاری میدیاییدا، هیچ قسه‌یه‌ك ساردتان نه‌كاته‌وه له كاركردنیان، نه‌ك میدیا، هه‌ر كارێكی تر كه ئاره‌زووت هه‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ن، دڵنیابن كه به‌ده‌ستی دێنن".
ڕۆژانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ناڕۆشنبیریی خه‌ڵكه‌وه، چه‌ندان چیرۆك و ڕووداوی له‌م شێوه‌یه له شار و شارۆكه‌كانی ڕوو ده‌ده‌ن و پیاوی كورد رێگرێكی سه‌ره‌كییه له كرانه‌وه و پێشكه‌وتنی ژن.
وشه/ شاره‌زوور- یه‌حیا جاف