ئەو بەڵێنانەی ترەمپ لێیان پاشگەز دەبێتەوە

:: PM:05:38:13/11/2016 ‌

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە میانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن چەندان بەڵێنی گەورە و سەیر و كاریگەری دا، بەڵام دوای دەرچوونی بەشێوازی جیاجیا ئەگەری پابەند نەبوونی پێیانەوە پێشان دەدا و بەشێوە و لێدوانی جیاجیا دەڵێت كە وەك ئەوەی گوتوویەتی جێبەجێیان ناكات.

سێشەمی رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەڕێوە چوو و تیایدا دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بە 290 كورسی بردییەوە و بووە 45مین سەرۆكی ئەمەریكا و لە 20ی كانوونی دووەمی داهاتوو دەست بەكار دەبێت، ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان بەڵێنی چاوخشاندنەوەی بە رێككەوتننی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا لەو بەڵێنانەی كە ترەمپ دابووی و دوای دەرچوونی لێیان پەشیمان بووەوە:

-هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامی ئۆباما بۆ چاودێری تەندروستی، لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن ترەمپ دەستی بە كارتێكی گرنگ گرت، ئەویش دەربڕینی نەیاری و سەركۆنەكردنی سیاسەتی باراك ئۆباما سەرۆكی ئێستەی ئەمەریكا لەبارەی چاودێری تەندروستییەوە، ئەو بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆگرامی "ئۆباما كێر"ی دا و رای گەیاند كە كارەساتێكە و بە پەلە وازی لێ دێنین. 

دوای بردنەوەی ترەمپ هەر خۆی ئاشكرای كرد كە تەنیا چاكسازی تیادا دەكات و بەشێك لە بڕگەكانی وەك خۆی دێڵێتەوە. 

-گرتنی هیلاری كلنتن، ترەمپ بە لایەنگرانی خۆی گوت كە ئەگەر دەربچێت ئەوە داواكاری گشتی رادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی تۆمەتە تاوانكارییەكانی هیلاری كلنتنی ركابەری لەبارەی ئیمێڵەكان، زیاتر لەوەش گوتی كە دەیەوێت بچێتە زیندان.

لەبارەی ئەو قسانەی لە دوای دەرچوونی و بردنەوەی لە كێبەركێی سەرۆكایەتی گوتی كە شتێكی ئاوا نییە و زیاد لەوەی پێویستە بایەخمان پێی دابوو.

-دیواری مەكسیك، لەكاتی هەڵمەتەكاندا ترەمپ رای گەیاند كە دوای بوونی بەسەرۆك دیوارێك لە نێوان ئەمەریكا و مەكسیك دروست دەكات، ئەوەش بەو هۆیەی كە ژمارەیەك لە هاتووان لە مەكسیك تاوانكارن و مادەی هۆشبەر دێننە ئەمەریكا.

لەو كاتەی دوای دەرچوونی نیوت گینگریچ سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران كە هاوكات راوێژكاری ترامپە گومانی خستە سەر ئەو بەڵێنەی ترامپ و گوتی كە ئەو كاتێكی زۆر بەفیڕۆ دەدات لە كۆنترۆلكردن سنوورەكان.

-رێگرتن لە موسڵمانان، ترامپ لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڵێنی دا هەموو دەروازەكانی ئەمەریكا بەرووی موسڵمانان دابخات، بەڵام دوای دەرچوونی خۆی لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێك دزییەوە لەبارەی ئەوەی ئاخۆ داوا لە كۆنگرێس دەكات كە قەدەغەی هاتن بۆ ئەمەریكا بەسەر موسڵمانان بسەپێنێت. 

-سەپاندنی باج بەسەر كاڵای چینی، ترەمپ لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن هۆكاری لەناوبردنی كەرتی پیشەسازی ئەمەریكای خستە ئەستۆی هێزە دەرەكییەكان و پەنجەی بۆ چین راكێشا، ئەو پێشنیازی كرد كە باج بخاتە سەر كاڵاكانی چین بە رێژەی 45%.

لەو كاتەی دوای دەرچوونی ویلبەر رووس گەورە راوێژكاری سیاسی ترەمپ ئەو بابەتەی رەت كردەوە و رای گەیاند كە كە لە قسەكانی ترەمپ رێژەی 45% دەستكاری كراوە و ئەوە نییە كە ترەمپ گوتوویەتی یان بە نیازیەتی.  

-هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننی ناوەكی لەگەڵ ئێران، ئێران یەكێكی ترە لەو وڵاتانەی كە ترەمپ لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن هێرشی كردە سەری، ئەو لە مانگی ئۆكتۆبەر بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و دڕاندنی نووسەكەی دا، وەك ئاماژەیەك بۆ داننەنانی بە رێككەوتننەكە.

دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردن وەلید فارس راوێژكاری ترەمپ رای گەیاند كە "دڕاندن" وشەیەكی زۆر بەهێزە و ترەمپ تەنیا پێداچوونەوەی بۆ دەكات.

-پاڵپشتی نەكردن لە هاوپەیمانی ناتۆ، ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردن رای گەیاند كە رەنگە ئەمەریكا لە پاڵپشتیكردنی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" پاشەكشە بكات و سوپای ئەمەریكا ئامادەیە بۆ پاشەكشەكردن لە كۆریای باشوور ئەگەر پارەی زیاترمان پێ نەدەن.

بەڵام دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی ترەمپ گۆڕا و نووسینگەی سەرۆكی كۆریای باشوور رای گەیاند كە ترەمپ بەڵێنی بە پابەندی وڵاتەكەی داوە بە بەرگریكردن لە كۆریای باشوور لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانیەتییەی كە هەیە.  

-گەڕاندنەوەی سزای ترساندن بە خنكان، لە هەڵمەتی هەڵبژاردن ترەمپ بەڵێنی دا بە گەڕاندنەوەی سزای ترساندن بە خنكان لە كاتی لێكۆڵینەوەی دەزگەكانی هەواڵكریدا، كە ئەوەش نایاساییە لە ئەمەریكا.

لەو كاتەی مایك رۆجەرز سەرۆكی لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارتی كۆماری رای گەیاند كە لێدوانەكانی ترەمپ لەو بارەوە تەنیا قسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بووە. 

سێشەمی رابردوو لە كێبەركێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا و بەدەر لە پێشبینییەكان دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بردییەوە و بووە 45مین سەرۆكی ئەمەریكا، لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و لەسەر بنەمای قسە سەیرەكانی لە ناوەخۆی ئەمەریكا و دەرەوەشی ناڕەزاییەك بۆ ترەمپ هاتە كایەوە لە ترسی كردنی قسەكانی بە بڕیار و بنەما بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتەكانی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ ساڵانی فەرمانڕەوایی ترەمپ. 

سەرچاوە: سكای نیوز



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل