ئەو ئەفسەرەی ئاڵای عێراقی لە كەركووك هەڵكرد كوژرا

:: PM:05:03:27/11/2017 ‌
دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر كە لە كەركووك و خورماتوو ڕوویان دا، ئەفسەرێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە ڕۆژی 17ـی تشرینی یەكەم ئاڵای كوردستان  هێنایە خوارەوە و ئاڵای عێراقی لەشوێنی دانا، ئەمڕۆ ئەو ئەفسەرە لەلایەن گروپێكی نەناسراو لە شاری بەغدا كوژرا.

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی تشرینی دووەم، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراوەتەوە ئەفسەرێكی عێراق بە پلەی نەقیب لە پۆلیسی فیدڕاڵی بەناوی ئەحمەد جەراح  لە بەردەم ماڵەكەی خۆی لە شاری بەغدا كوژرا دەكرێت.

ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی فیدڕاڵی پێشتر لەشاری كەركووك وەك پاڵەوانێك خۆی پیشان دا و ئاڵای كوردستان هێنایە خوارەوە و ئاڵای عێراقی لە شوێنی بەرز كردەوە لە ناو تەلاری ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك.

ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبەر ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی دوای خیانەت و ڕێكەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی شاری كەركووكییان ڕادەستی چەكدارانی حەشدی شەعبی كرد و ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان ئاوارە بوون كە بەپێی دواین ئاماری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی ئاوارەكان زیاتر لە 180 هەزار هاووڵاتیە.






وشە - رامیار جەواد