بەریتانیا لە هەزاران منداڵی پەنابەر تەنها 80 دانە لە خۆ دەگرێت

:: PM:09:46:10/10/2016 ‌

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئەمبەر راد، ئەمڕۆ دووشەمم، رایگەیاند، منداڵی پەنابەرەکان لە خێوەتگەی دارستان لە شاری کالیەی کەناراوی فرەنسی نیشتەجێن وەریان دەگرین، داوا لە فەرەنسا دەکەین پەلە بکەن لەو کارەدا.

لەگەڵ وەزیری ناوخۆی فرەنسا، بەرنار کازانۆڤ، کۆدەبینەوە بۆ هاوکاری کردن و نیشتەجێکردنی ئەو منداڵانە کە کەسوکاریان لەگەڵ نیە لە سەربازگەکە.

فرەنسا بەریتانیای تۆمەتبار کرد کە خاوی دەنوێنن لە هاوکاریەکانیان بۆ هەزاران منداڵی بێ سەرپەرشت لە خێوەتگەکە، کە دەیان هەزار هەڵاتووی لە شەڕ و هەژاری و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقاوە هاتوون تێدایە.

راد دەڵێت، رەزامەندیمان نیشانداوە لەسەر زیاتر لە 80منداڵی بێ سەرپەرشت بەپێی رێککەوتنی دبلن، لە سەرەتایی ئەمساڵدا ئەنجامدراوە، داواش لە فرەنسا دەکەین لیستێک بۆ ئەوانە ئامادە بکات و پشت بە یاساکای یەکێتی ئەوروپا ببەستێت.



وشە/ رۆیتەرز، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د