توێژینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى كه له به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه، ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌گه‌رى تووشبوون به زه‌هایمه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه كه‌م ده‌بێته‌وه كه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كى به‌ریتانی ئه‌نجام دراوه، به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 800 كه‌س له سه‌رانسه‌رى دنیا، ده‌ركه‌وتووه هاوسه‌رگیرى نزیكه‌ى %30 مه‌ترسى تووشبوون به زه‌هایمه‌ر و خه‌رفاویى پیربوون كه‌م ده‌كاته‌وه، كه‌چى ئه‌وانه‌ى هاوسه‌رگیرییان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌وا رێژه‌ى تووشبوون به زه‌هایمه‌ر تا %20 به‌رز ده‌بێته‌وه. ماوه‌یه‌ك زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هاوسه‌رگیریى بۆ مرۆڤه‌كان ده‌بێته مایه‌ى ته‌ندروستییه‌كى چاك. ئه‌مه‌ش به به‌هێزترین توێژینه‌وه داده‌نرێت كه له‌م بواره‌دا كرابێت.
دكتۆره لۆرا فیبس له دامه‌زراوه‌ى زه‌هایمه‌ر بۆ توێژینه‌وه‌كان له به‌ریتانیا ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سانه‌ى هاوسه‌رگیریى ده‌كه‌ن، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له رووى دارایییه‌وه باشتر بن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه پێوه‌ندییه‌كى پته‌وى به‌چه‌ندان لایه‌نى تر‌ى ته‌ندروستیمان هه‌یه، هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كان هانى یه‌كتر ده‌ده‌ن له نه‌ریته ته‌ندروستییه‌كان و گه‌ڕان به‌دواى ته‌ندروستى هاوسه‌ره‌كانیان و ئاماده‌كردنى كۆمه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى گرنگ بۆیان.
وشە/ فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
سەرچاوە/ زه‌مانى عێراقی