پەیامێك لە كەمئەندامانەوە بۆ بەرپرسان

:: PM:02:44:03/12/2017 ‌
ژمارەیەكی زۆر لە كەمئەندامان لە شاری هەولێر، پەیامێك بۆ بەرپرسان و وەزارەتی تەندروستی دەنێرن كە بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییان لە نەخۆشخانەكاندا، دەرمان و چارەسەری پزیشكییان دەست ناكەوێت كە ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی كەمئەندامانە.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی كانوونی یەكەم، خۆپیشاندانێك بەهۆی نەبوونی دەرمانی پێویست بۆ كەمئەندامان، خۆپیشاندانێك بەڕێوە چوو، هێمن مامەند رێكخەری خۆپیشاندانەكە بەیاننامەیەكی خوێندەوە كە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كرد و گوتی، ئەمڕۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەم یادە بەنەهامەتی و دڵتەنگی و لە بارودۆخێكی ئابوور ی زۆر خراپدا دەكەنەوە.

لە بەیاننامەكە هاتووە، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە كوردستان، سەرەڕای نەبوونی ژیانێكی شكۆمەندانە، لە نەخۆشخانەكاندا دەرمان و چارەسەری پزیشكییان دەست ناكەوێت.

لە كۆتای بەیاننامەكەدا هاتووە، داوا دەكەین چارەسەری دۆخی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بكرێت و وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی بە تەواوی كاربكەن بۆ باشكردنی گوزەران و ژیانیان.

ساڵانە لە ڕۆژی سێی كانوونی یەكەم، ساڵوەگەڕی ڕۆژی مافی كەمئەندامان دەكرێتەوە، ئێستە بەهۆی پێداچوونەوە لە لیستی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی كەمئەندامان لە 150 هەزار دینار كەم كراوەتەوە بۆ 90 هەزار دینار.



وشە - رامیار جەواد