ئافرەتێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بەهرەكانی رووبەڕووی ژیان بووەتەوە

:: PM:09:14:03/12/2017 ‌
 
لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ئافرەتێكی تەمەن 38 ساڵ سەرباری لەدەستدانی توانای رۆیشتن لە تەمەنی نۆ مانگییەوە، ئەو ئێستە بە وێنەكێشان و دەستڕەنگینی و كاری دەستی و زۆر بەهرەی تر، رووبەڕووی ژیان بووەتەوە.
 
خاتوو ئەفراح ئیبراهیم لەدایكبووی ساڵی 1979ی شارەدێی كولەدۆی سەر بە شارۆكەی كفرییە، ئەو بۆ"وشە" ئاماژەی دا لە تەمەنی نۆ مانگییەوە لە قاچ كەوتووە بەهۆی دەرزییەوە.
 
زیاتر گوتی، ماوەی 10 ساڵە چاودێرم لە باخچەی منداڵانی كازیوەی كەلار و تا ئێستە بەشداری زیاتر لە 20 پێشانگەی گشتیم كردووە و حەوت پێشانگەی تایبەتیشم كردووەتەوە، هاوكات لەلایەن پەروەردەی كەلارەوە چەندینجار خەڵات كراوم.
 
خەبات حەسەن و گۆڤار محەمەد مامۆستایانی باخچەی ساویانی كازیوە، بۆ"وشە" ئاماژەیان دا، خاتوو ئەفراح وێنەكێشێكی زۆر لێهاتوە و لەكاری دەستیدا لێهاتووە، هاوكات شۆفێرێكی زۆر باشیشە.
 
ئەمڕۆ سێی كانوونی یەكەم رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، ساڵانە لە وڵاتانی جیهان كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە هەوڵەكانیان رووبەڕووی ژیان دەبنەوە و دەیسەلمێنن كە كەمئەندامی كارناكاتە سەر تواناكانیان.
 
گەرمیان/ سەبری هۆرینی











وشە - مه‌حموود ئیسماعیل