رووسیا و تورکیا دوو رێککەوتنی سەربازی و ئابوریان ئەنجامدا

:: PM:10:38:10/10/2016 ‌

سەرۆکی رووسیا، ڤلادمێر پوتین، کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوشانە تورکیەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ دووشەمم، رێکەوتنیان واژووکردوە لەسەر پەیوەندی سەربازی و هەواڵگری لەنێوانیاندا.

پوتین رایگەیاند، لە بواری سەربازی تەکنیکی ئامادەین پەیوەندی و هاوکاری چڕی پرۆژەکانیان بکەین کە جێگەی بایەخی هەردوو لان.

لەلایەکی ترەوە، هەردوو وەزیری ووزەی هەردوو وڵات رێکەوتنێکی تریان ئەنجامداوە لەسەر گواستنەوەی گازی سروشتی رووسیا بە خاکی تورکیادا بگوازرێتەوە بۆ ئەوروپا.

رووسیا سەرچاوەی گازی سروشتی ئەوروپایە لە رێگەی خاکی ئۆکرانیاوە دەگاتە ئەوروپا.



وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د