له رووداوێكدا له شارۆكه‌ی زاخۆ، ئاگر له ژنێك به‌رده‌بێت و ئێسته له‌ژێر چاودێری ڕژدی پزیشكییه، هاوكات پیاوه‌كه‌شی خۆی كوشت و ئه‌مڕۆ به‌هۆی رووداوێكی تری ئاگركه‌وتنه‌وه ژنێك له كۆمه‌ڵگه‌ی خانكێ سووتا و گیانی له ده‌ست دا.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی رووداوێكی سووتان له ماڵێكی كۆمه‌ڵگه‌ی خانكێ سه‌ر به شارۆكه‌ی سێمێل، ژنی ماڵه‌كه سووتا و پاش ماوه‌یه‌ك گیانی له ده‌ست دا.
زیاتر گوتی، وێڕای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیشی بۆ كرا، به‌ڵام به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانی جه‌سته ئه‌و ژنه، نه‌توانرا ڕزگار بكرێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی رووداوێكی دڵته‌زین، دوێنێ دووشه‌م ئاگر له ماڵێكی سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی زاخۆ به‌رده‌بێت و ژنی ماڵه‌كه ده‌سووتێت، پێش ئه‌وه‌ی گیانی له ده‌ست بدات، هاوارێكی زۆر ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مێرده‌كه‌ی به‌رگه نه‌گرێت و خۆی بسووتێنێ.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی زاخۆ كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به "وشه"ی گوت، له دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی زاخۆ، به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵێك، ژنێك ده‌سووتێت، دواتر هاوسه‌ری ئه‌و ماڵه‌ش خۆی ده‌كوژێت، به‌ڵام ئێمه زانیاریمان نییه كه رووداوه‌كه چۆن بووه و هۆكاری رووداوه‌كه چی بووه، به تایبه‌تی نازانین بۆچی ئه‌و پیاوه خۆی كوشتووه.
"وشه" پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی دهۆك كرد، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی زاخۆ نه‌بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ناوی ئه‌و ژنه‌ی كه له زاخۆ سووتاوه "زاهیده عومه‌ر"ـه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه و هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌ناوی "كوڤان ئه‌حمه‌د" بووه، به هه‌مانشێوه ئه‌ویش ته‌مه‌نی 29 ساڵه و ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر بوون.
به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك، له له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌هۆی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنووری پارێزگای دهۆك، 28 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 64 كه‌سیش بریندار بوون.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری