بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى تا ئێسته هیچ خاڵێكى ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوانیانى جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵام یه‌كێتى ئه‌و قسانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ جێبه‌جێكردنى و نموونه‌ش به ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگارى سلێمانى دێننه‌وه.
ڕۆژى 17ى 5ى 2016، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به ئاماده‌یى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى یه‌كێتى و نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیى كۆچكردووى گۆڕان، ڕێككه‌وتنێكى سیاسی‌یان واژوو كرد و بڕیاریان دا له پرسه سیاسییه‌كاندا به یه‌كه‌وه بڕیار بده‌ن و له په‌رله‌مانى كوردستان و به‌غدا و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانیش ببن به یه‌ك فراكسیۆن، به‌ڵام دواى ساڵێك و شه‌ش مانگ، ئه‌و ڕێككه‌وتنه هیچ خاڵێكى جێبه‌جێ نه‌كراوه و چاره‌نووسى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش نادیاره كه ئاخۆ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه یان ده‌مێنێته‌وه.
شۆڕش حاجى گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ڕێككه‌وتنى گۆڕان و یه‌كێتى ته‌نانه‌ت یه‌ك خاڵیشى جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه. زیاتر گوتی، "تا ئێسته جڤاتى نیشتمانى هیچ بڕیارێكى له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌داوه، به‌ڵام دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه كه ته‌نیا خاڵێكیشى جێبه‌جێ نه‌كراوه".
له‌باره‌ی هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێككه‌وتنه‌كه، گوته‌بێژه‌كه‌ى گۆڕان گوتى، "بڕیاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارانى یه‌كێتى ڕێگر بوون له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه و بۆ له‌مه‌ودواش هه‌روا ده‌بێت".
گۆڕان ساڵى 2009 له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا جێگرى یه‌كه‌مى ئه‌وكاتى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتى دروست بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مه‌كته‌ب سیاسى و سه‌ركردایه‌تیى تر‌ى یه‌كێتیدا، له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2009دا 25 كورسیى په‌رله‌مانى هێنا و ئێسته‌یش خاوه‌نى 24 كورسیى په‌رله‌مانى كوردستانن، له‌و ماوه‌یه‌دا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى به زۆر بارودۆخى گرژ و ئاسایی‌دا تێپه‌ڕیوه.
له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتى ڕه‌تى ده‌كاته‌وه به‌ربه‌ست بووبن له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ گۆڕان و به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێن، هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیان داوه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بۆ "وشه" گوتى، "یه‌كێتى هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى داوه بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕان و سووریشه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك كێشه‌ى ناوخۆیى یه‌كێتى و كۆچى هه‌ریه‌ك له تاڵه‌بانى و نه‌وشیروان مسته‌فا، پرسه‌كه‌یان خاو كردبێته‌وه".
ئاماژه‌ی دا، "یه‌كێتى ده‌یه‌وێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌موو هه‌وڵ و ئاسانكارییه‌كیشمان كرد كه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ببێت به پارێزگارى سلێمانى و به فه‌رمی ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرت، ئه‌وه نیازپاكى یه‌كێتییه بۆ پابه‌ندبوونى به ڕێككه‌وتنه‌كه".
مردنى نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانى و كێشه ناوخۆیییه‌كانى ناو یه‌كێتى پرسى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى په‌راوێز خستووه و به بڕواى چاودێرانى سیاسیش ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ ناكرێت.
یه‌حیا ئه‌حمه‌د مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و چاودێرى سیاسى، پێى وایه بارودۆخى یه‌كێتى ئاڵۆز و پڕ ناكۆكییه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى ناپه‌رژێته سه‌ر جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه بۆ "وشه" گوتى، "یه‌كێتى ئێسته مه‌كته‌بى سیاسییه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، سه‌نته‌رى بڕیاریان نییه و هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك قسه‌یه‌كى هه‌یه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى نێوانیان له‌گه‌ڵ گۆڕان ئه‌سته‌م بكات و نه‌كرێت".
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال