فێستیڤاڵی سه‌ماوه له پارێزگای سه‌ماوه له‌مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات، تێیدا چوار فیلمی كوردی به‌شداری ده‌كه‌ن و ڕه‌نگ و بۆن و كولتووری كوردی ده‌به‌خشن به‌و فێستیڤاڵه عه‌ره‌بییه.
ئه‌مڕۆ فێستیڤاڵی سه‌ماوه بۆ نمایشكردنی فیلم له شاری سه‌ماوه ده‌ست به نمایشه‌كانی ده‌كات و تا سێ ڕۆژی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه، چوار فیلمی كوردی له‌م فێستیڤاڵه بیانییه‌دا به‌شدارییان كردووه، له كاتێكدا له نێوان 250 فیلم‌دا ته‌نیا 92 فیلم هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ماوه له پارێزگای سه‌ماوه ده‌ست پێ ده‌كات و چالاكییه‌كانی له شاری به‌غدا نمایش ده‌كات، چوار فیلمی كوردیش له پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیراون و كێبه‌ركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ن.
ئامانجی ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان، له به‌شداریكردن له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئه‌وه‌یه، ده‌یانه‌وێت پێشانی بینه‌رانی فیلمه‌كانیان بده‌ن كه كورد فیلمی هه‌یه و سینه‌مای له به‌ره‌و پێشكه‌وتندایه، تا قۆناغی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی جیهانی كان و ئۆسكار ڕۆیشتووه.
ئه‌و فێستیڤاڵه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 7/12 ده‌ست پێ ده‌كات و تا 9/12 به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ سه‌رجه‌م فیلمه به‌شداربووه‌كان نمایش ده‌كرێن، دواتر خه‌ڵاته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی