جارێكى تر سلێمانى ترسى له ململانێ و زۆریى لیسته‌كانى هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه‌دا هه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێسته زۆر له‌و لیستانه‌ى به‌ده‌ر له یه‌كێتى و گۆڕان دروست بوون، چاویان له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانى ئه‌و شاره‌یه و ده‌یانه‌وێ ده‌نگه‌كان په‌رته‌وازه بكه‌ن. په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه "به‌هۆى زۆریى لیسته‌كانه‌وه، گومان له بچووكبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان نییه".
له چه‌ند مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌نیا ڕۆژه‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام له ئێسته‌وه ژماره‌یه‌ك لیستی نوێ ده‌ركه‌وتوون له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كه ناوى خۆیان وه‌ك قه‌واره‌ى سیاسیى بۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردن تۆمار كردووه، گومان ده‌كرێت له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سلێمانى زیانمه‌ندى یه‌كه‌م بێت و بێ خاوه‌نتر ببێ. به‌و پێیه‌ی ئه‌و لیستانه و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش كار له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی سلێمانی و بێلایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ختیار مسته‌فا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی حزبى زه‌حمه‌كێشانى كوردستان له سلێمانى، پێى وایه زۆربوونى لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن، نه‌ك ته‌نیا زیان به خه‌ڵكى سلێمانى و ئیداره‌ى شاره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو زیان به حزبه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت و "بچووك ده‌بنه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی زه‌حمه‌تكێشان، به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و قه‌وارانه‌ى خۆیان ڕاگه‌یاندووه و نوێن، ته‌نیا ده‌توانن له زۆنى سه‌وزدا كار بكه‌ن و ناتوانن هه‌نگاوى زیاتر بنێن، بۆیه سلێمانى ده‌بێت به جێیه‌كى قووڵى ململانێى ئه‌و قه‌وارانه و هاوكات ده‌بێت به‌هۆى بچووككردنه‌وه‌ى حزبه‌كانى ئه‌و سنووره.
"سلێمانى ده‌كه‌وێته دۆخێكى خراپتر ئه‌گه‌ر ئه‌و لیستانه كورسیى په‌رله‌مان بێنن و هاوپه‌یمانى پێك بێنن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سلێمانى، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى پێشوو له شاره‌كه‌دا هه‌بوو" مسته‌فا وای گوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیى زه‌حمه‌تكێشان دووپاتى كرده‌وه كه ده‌نگى سلێمانى په‌رته‌وازه ده‌بێت و ئاینده‌ى سلێمانى بۆ دواى هه‌ڵبژاردن ڕۆشن نییه و پڕۆژه‌كان دیار نین، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان له هه‌موو ئه‌و شتانه بێزارن كه له‌و شاره‌دا ڕوو ده‌دات.
"له كوردستان ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه كه لیستى نوێ و قه‌واره‌ى سیاسیی تازه ناتوانێ كێبه‌ركێى ئه‌و حزبانه بكات كه پاره و هێز و ده‌سه‌ڵاتیان له به‌رده‌ستدا بووه، بۆیه هه‌وڵێكى لاوازه ئه‌گه‌ر ئه‌و لیسته نوێیانه بیانه‌وێ هه‌نگاوى گه‌وره بنێن". به‌ختیار مسته‌فا واى گوت.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه خاوه‌نى 24 كورسیى په‌رله‌مانى كوردستانه و له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى توانى یه‌كه‌می پارێزگاكه بێت، بۆچوونى جیاى له‌سه‌ر دروستبوونى لیستى زۆر هه‌یه و په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان ده‌ڵێ، به‌هۆى زۆریى لیسته‌كان، گومان له‌سه‌ر بچووكبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان نییه، به‌ڵام گۆڕان لاى ئاسایییه چه‌ندان لیستى تر هه‌بێ.
مونیره عوسمان په‌رله‌مانتارى گۆڕان له كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، گۆڕان به پێچه‌وانه‌وه دۆخه‌كه ده‌بینێت و پێمان وایه چه‌ند لیست هه‌بێ، دواجار خزمه‌ت به‌و به‌رنامه و پێڕه‌وه ده‌كات كه هه‌ر ناوچه‌یه‌كى له‌سه‌ر به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى "گۆڕان لاى ئاسایییه ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانى بۆ لیستێكى تر بێت، چونكه ده‌نگده‌رى گۆڕان به به‌رده‌وامى یاریى ده‌كات و ئه‌وه حزبایه‌تى ڕاسته‌قینه‌یه و دواجار ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه كه سلێمانى بێ خاوه‌ن بمێنێته‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین و پێمان وایه ده‌بێت به خاوه‌نى زۆر.
مونیره به‌هۆى زۆرى لیسته‌كانه‌وه گومانى له بچووكبوونه‌وه‌ى حزبه‌كانى تر نییه، به‌ڵام ده‌ڵێ "حزبه‌كان ده‌توانن دواتر خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه".
دیارترین ئه‌و لیستانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له سنووری سلێمانی ده‌نگ بێنن "گۆڕان، هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، پارتی، نه‌وه‌ی نوێ" له كاتێكدا ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارێزگاكه دیاریكراوه و له‌و كاته‌دا ده‌نگه‌كان دابه‌ش ده‌بن و حزبی به‌هێز نامێنێته‌وه.
ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف چاودێرى سیاسیی، بۆ "وشه"ى ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه چه‌ندان لیست له ئاماده‌سازیدان بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌ونه ململانێ به‌تایبه‌ت له سلێمانى، به‌ڵام پڕۆژه‌ى ئه‌و لیستانه ئه‌وه نییه بڕوا به خه‌ڵك بێنن، چونكه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانى موژده‌ى گه‌وره گه‌وره‌یه.
ڕوونى كرده‌وه كه "دروستكردنى ئه‌و لیستانه، ئه‌وه‌نده‌ى كاردانه‌وه‌یه، كار نییه. چونكه ئه‌وانه له به‌رمه‌بناى دۆخێكى ته‌ندروست دروست نه‌بوون و ئێسته خۆیان ناته‌ندروستن".
ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتى، ده‌نگده‌رى سلێمانى خۆى یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه، پڕۆژه‌كان ناڕوونن و ده‌نگده‌ر ناتوانێ خۆى یه‌كلا بكاته‌وه.
"بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى ڕه‌نگه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دابن هیچ لیستێكى تر به‌شدارى هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێنه هه‌ڵبژاردنیش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكى دیاریكراودا بن، بۆیه ئه‌وه دۆخێكى قورس دروست ده‌كات و زیان به حزبه‌كانى تر ده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر جۆرێك نه‌بێ له سیناریۆ". ئاسۆ بۆچوونى وایه.
ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌پێی ئه‌و ئاماژانه‌ی ده‌ركه‌وتوون بۆ جۆری كاركردنی لیسته‌كان و كاركردن له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر، پێشبینی ناكرێ جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان كه ده‌نگده‌ره‌كانی روونن، هیچ لیستێك نه‌توانێ بیست كورسی په‌رله‌مان تێبپه‌ڕێنێ.