به‌ریتانیا ره‌تى ده‌كاته‌وه باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ قودس بگوازێته‌وه، تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێ له پرسی قودس له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، بۆچوونمان جیاوازه.
دوا به‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ به گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ قودس و ناساندنى ئه‌و شاره وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌ى توندی لێ گیرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ى هه‌ینى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆ ببێته‌وه.
لاى خۆیه‌وه تیریزا ماى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ره‌تى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى باڵوێزخانه‌ى خۆى بۆ قودس بگوازێته‌وه و ددانیش به قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل نانێین، گوتى "هیچ پلانێكمان نییه باڵوێزخانه بۆ قودس بگوازینه‌وه".
ماى له وه‌ڵامى تره‌مپ ده‌ڵێ، له‌م پرسه‌دا به‌ریتانیا بۆچوونى جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، گوتى "له دیدى به‌ریتانیا دواجار قودس ده‌بێته پایته‌ختى هاوبه‌شى هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، ئه‌مه‌ش گونجاوترین بڕیاره و له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى دێته‌وه"، زیاتر گوتى "لاى به‌ریتانیا قودسی رۆژهه‌ڵات به‌شێكه له خاكی فه‌ڵه‌ستین و له‌لایه‌ن ئیسرائیل داگیر كراوه".
ماى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه دژایه‌تی به‌ریتانیا بۆ ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل روون و ئاشكرایه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بكرێت و قودس بكرێت به پایته‌ختى هه‌ردوو وڵات، گوتى "له یه‌ك خاڵدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆكین، ئه‌ویش كۆتاهێنانه به ململانێ و گرژییه‌ى هه‌یه، به‌ڵام به‌و جۆره‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت گونجاو نییه".