سیستەمی كاری وەزارەتی ناوخۆ بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

:: PM:04:17:07/12/2017 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی رێگریكردن لە گەندەڵی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، كار بۆ دیاریكردنی سیستەمێكی نوێ‌ دەكات و كارەكانی بە ئەلیكترۆنی دەكات.

ئەمڕۆ پینجشەم حەوتی كانوونی یەكەم، كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، گۆڕینی سیستەمی كۆنی كاغەز لە كاروباری حكوومەت بۆ ئەلیكترۆنی نوێ، بە مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كارگوزاریی كوالیتی بەرزە بە هاووڵاتییان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەكان و بەڕێوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و كارەكانی حكوومەت خێرا و شەفاف دەكات، ڕێگریش لە گەندەڵی دەكات.

وەزیری ناوخۆ زیاتر گوتی، وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە و بە هاوكاری ڕێكخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان و سەرەتاش جێبەجێكردنی پڕۆژەی حكوومەتی ئەلیكترۆنی لە وەزارەتی ناوخۆوە دەست پێ دەكات.

پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان UNDP بڕی ٢٠٠ هەزار دۆلاری ئەمەریكی وەك پێشەكی بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە تەرخان كردووە، وەزیری ناوخۆ وای گوت.

بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014 لە بەرنامەی دابوو كە كاری وەزارەتەكان بۆ هاووڵاتییان بە ئەلیكترۆنی بكرێت، بەڵام بەهۆی تەنگژەی داراییەوە نەتوانرا ئەو كارە بكرێت.



وشە - رامیار جەواد