سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن دوای چه‌ند ڕۆژ له كوشتنه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه برایه ئه‌و گونده‌ی لێی له دایك بووه و له‌وێ نێژرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی "عه‌ره‌بییه" ئاماژه‌یان پێ كردووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌موو ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن براوه‌ته گوندی "ئه‌لئه‌حمه‌ر" ئه‌و شوێنه‌ی لێی له دایك بووه و هه‌ر له‌وێ نێژراوه.
حووسییه‌كان نه‌یانهێشتووه هیچ قه‌ره‌باڵغییه‌ك له كاتی ناشتنه‌كه‌ی بكرێ، له ناو خێزانه‌كه‌شیدا ته‌نیا "مه‌دید" نه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و "محه‌مه‌د" نه‌وه‌ی براكه‌ی له‌وێ بوون و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه، ته‌نیا 20 كه‌س بوون.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌می ڕابردوو چواری كانوونی یه‌كه‌م له شاری سه‌نعا پایته‌ختی یه‌مه‌ن، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێ و دوای ئه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، یه‌كێك له‌و میلیشیایانه فیشه‌كێك به سه‌رییه‌وه ده‌نێ و ده‌یكوژێ.