لەبارەی ئەم وێنەیە ڕوونكردنەوە دەدرێ
بڵاوبوونەوەی وێنەی پردێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی چوار دێنێتە دەنگ و لەوبارەیەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 12ی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتیی شاروانی چواری هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا سەبارەت بە وێنەی پردێك كە بڵاوكراوەیەوە و شارەوانی چوار هەڵساوە بە دروستكردنی ڕای گەیاندووە كە ئەم پردە بە شێوەیەكی كاتی داندراوە و تەنیا بۆ مەبەستی پەڕینەوەی هاووڵاتییانە، چونكە ئێستە پردێك بە شێوازی ئەندازەیی لە ژێر دروستكردندایە .
ئاماژەیان بەوەیش كردووە كە چەندان پەیج لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بەبێ ئەوەی داوای زانیاری بكەن لە شارەوانی چوار وێنەكەیان بڵاو كردووەتەوە.
ئەو وێنەیە چەند ڕۆژێكە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بووەتە باس و خواس و كۆمێنتی زۆری لەبارەیەوە نووسراوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم