ئه‌مڕۆ له ئیستانبول 48 وڵاتى ئیسلامى له لووتكه‌یه‌ك به‌شدار ده‌بن، وا بڕیاره تاوتوێى بابه‌تى قودس بكه‌ن و وه‌ڵامى بڕِیاره‌كه‌ى دۆناڵد تڕه‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ له ئیسته‌مبول ئه‌ندامانى رێكخراوى هاوكاریى ئیسلامى به‌شداری له كۆنگره‌یه‌ك ده‌كه‌ن له باره‌ى قودسه‌وه. به‌پێى زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، 48 وڵاتى ئیسلامى له لووتكه‌كه به‌شدار ده‌بن كه 16 وڵات له‌سه‌رئاستى سه‌رۆكایه‌تى به‌شدار ده‌بن، له‌وانه میرى قه‌ته‌ر، میرى كوێت و سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستینى و سه‌رۆكى ئێران و سه‌رۆكى ئازه‌ربیجان و سه‌رۆكى سۆماڵ و سه‌رۆكى یه‌مه‌ن و سه‌رۆكى تاجیكستان و شاى ئوردن به‌شدار ده‌بن.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له هه‌فته‌ى رابردوو بانگهێشتى وڵاتانى ئه‌ندام له رێكخراوى هاوكاریى ئیسلامى كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى كێشه‌ى قودسه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و وه‌ڵامى بڕیاره‌كه‌ى تڕه‌مپ بده‌نه‌وه، كه قودس وه‌ك پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ده‌ناسێنێ.
رێكخراوى هاوكاریى ئیسلامى له دواى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به گه‌وره‌ترین رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت و 57 وڵات تێدا ئه‌ندامن و باره‌گاكه‌ى له شارى جده‌ى سعوودیه‌یه.