سه‌رۆكی لیستی خزمه‌ت و كادری پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێ، به حزبه‌كه‌م گوت: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر شایه‌نی ئه‌و پۆسته نییه و پیاوێكی درۆزن و بێ به‌ڵێن و ترسنۆك و دووڕووه، سلێمانی ئه‌وه‌نده‌ی تر وێران ده‌بێت و خه‌ڵك باجی ئه‌مه ده‌ده‌ن، ئێواره ئه‌ندامێكی جڤاتی گۆڕان هه‌موو قسه‌كانمی له‌لا بوو، پێی ده‌گوتم بۆ ده‌نگی پێ ناده‌ی.
سه‌رۆكی لیستی خزمه‌ت (كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوو) له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌رده‌كرێ و له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كات كه به‌هۆی ده‌وام نه‌كردنه‌وه بووه. فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌وه پێم گوتراوه چه‌ند ده‌وام بكه‌م و گله‌ییشیان لێ ده‌كات كه نهێنییه‌كانی ناو حزب بۆ گۆڕان ده‌گوازنه‌وه.
به بڕیاری ژماره "29"ی ساڵی 2017 كه واژووی حه‌وتی تشرینی دووه‌می له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی واژوو كراوه، فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم عه‌زیز ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌كار لاده‌برێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له مێژووی پێنجی ئه‌یلوولی 2017 به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له ئه‌نجوومه‌نه‌كه، گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌به‌ر چه‌ند ئاماده‌نه‌بوونێكی تری له دانیشتنه‌كان، ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی لابردنی سه‌رۆكی لیستی خزمه‌ت به ده‌نگی 21 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆی 22 ئه‌ندام دراوه.
فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم كه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، له نامه‌یه‌كی درێژدا بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی، له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسیوه و له سه‌ره‌تادا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، ئه‌م بڕیاره به‌هۆی كێشه‌یه‌كی نێوان ئه‌و و ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی حزبه‌كه‌ی دروست بووه و دڵنیایه له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵ له پشت ده‌ركردنییه‌وه‌ین.
له نامه‌كه‌دا سه‌رگوزشته‌ی خه‌باتی خۆی له ناو بزاوتنی ئیسلامی و پاڵه‌وانییه‌كانی نووسیوه و تێیدا باسی كێشه‌ی نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ی و مه‌لا موشیر كه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌رانیان بووه، ئه‌م شوێنه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و هه‌له‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ته‌نیا 200 دۆلاریان مانگانه بۆ داناوه كه ته‌نیا به‌شی ته‌له‌فۆنه‌كانی كردووه.
فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم ددان به‌وه‌شدا ده‌نێت، ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌بووژایه‌ته‌وه، نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه، بۆیه دوای بووژانه‌وه‌ی 2013 گه‌ڕاوه‌ته‌وه و منداڵه‌كانی خستووه‌ته قوتابخانه‌ی نموونه‌یی كه به ئینگلیزی ده‌خوێنن و ویستوویه‌تی منداڵه‌كانی له ئاین و كولتووری كورده‌واری دانه‌بڕێن. واته هۆكارێكی شه‌خسی ئه‌وی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كوردستان، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێ، خستوویانه‌ته‌وه سه‌ر كار و له ناوه‌ندی هه‌ڵبژادن دانراوه و كراوه به كارگێڕی ناوه‌نده‌كه و به‌رپرسی مه‌له‌فی پاڵێوراو و چاودێریی هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
له‌و نامه درێژه‌ی ئه‌ندامه ده‌ركراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ده‌نگه‌كانییه‌وه ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه و له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بڕیاری دروستكردنی فراكسیۆنی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له لیستی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو حیسابیان بۆ كرابێت و ده‌ڵێ: "من كاتێك زانیومه كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بووه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه".
فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم نهێنییه‌كی تری حزبه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، تاكه قه‌واره بووین نه ئۆتۆمبێل و نه پاسه‌وانمان له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌مانه‌وه بۆ دانرابێت، سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ هه‌موو كێشه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو، بزانن كه‌ی مووچه دێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌سه‌رمانه بیده‌ینه‌وه به حزب بۆیان بنێرین.
من ئه‌و كات زیاتر له جارێك به سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵم گوتووه، ئه‌وه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه خۆمان له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌كان دابه‌زین و نیو سه‌عات به‌دوای شوێندا بگه‌ڕێین تا شوێنێك بۆ ئۆتۆمبێله‌كانمان ده‌دۆزینه‌وه، له كاتێكدا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له حزبه‌كانی تر شۆفێر و پاسه‌وانیان هه‌یه، به‌ڵام نه‌یانده‌ویست چاره‌سه‌ری بكه‌ن تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی گوتم م. ئه‌نوه‌ر له خولی پێشوو مووچه‌ی نه‌سرییه‌یان له ئێمه زیاتر بوو، زیاتر له ئۆتۆمبێلێكیان وه‌رگرتووه و هه‌فتانه به‌نزینیشیان وه‌رده‌گرت و پۆلیس و شۆفێریشتان هه‌بوو، له كاتێكدا ئێوه ته‌جمید بوون و به چه‌ندان مانگیش نه‌چوونه ده‌وام، بۆچی ئێوه پێویستان بوو ئێمه نا؟. فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم وای نووسیوه.
دوای ئه‌وه‌ی فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌كرێ، ناوه‌ندی په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش به قسه‌ی خۆی بۆ دژایه‌تیكردنی بووه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێ نهێنیی تر ئاشكرا ده‌كات، له‌وانه نووسیویه‌تی، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه، ئۆتۆمبێلێكی ژماره‌ی به‌ریتانیام هێنا و چه‌ند جارێك پۆلیسی هاتوچۆ گرتیانم و دواجاریش مه‌نه‌فێسته‌كه‌یان لێ سه‌ندم و ئه‌ندامێكی گۆڕان (به واسته) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ بۆی وه‌رگرتمه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ شێخ عه‌بدوڵا و مامۆستا كامه‌رانی قایمقامی ماوه‌ت له‌سه‌ر ته‌كلیفی من بوو له د. ئاسۆ پارێزگاری پێشووی سلێمانی، به‌ڵام بۆ خۆم پێم شه‌رم بوو (وه‌ك خۆی ده‌ڵێ) داوای ئۆتۆمبێل بكه‌م بۆ میلاكی خۆم كه "زۆر زۆر ئاسان بوو".
فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم له نامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كردووه، چونكه مووچه‌كه‌ی بۆ 70% پاشه‌كه‌وت كراوه و كۆمه‌ڵیش ئاماده نه‌بوون كێشه دارایییه‌كانی بۆ چاره بكه‌ن، پرسیاریش ده‌كات: "خه‌ڵكی تر (له ناو كۆمه‌ڵ) ئه‌ركی ماڵ و منداڵ، حاڵ و گوزه‌ران، خوێندنی تایبه‌تی منداڵه‌كانی، ئۆتۆمبێل و شتی تر و سه‌رفكردنی له من زۆرتره و ئه‌ویش هه‌ر ده‌ڵێ مووچه وه‌رده‌گرم، ناكرێت بپرسین چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟".
"سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌م قبووڵ كردووه و كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌ریتانیا ئیشی ته‌كسی ده‌كه‌م"، كۆمه‌ڵ ده‌ركردنه‌كه‌م قبووڵ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا من له‌به‌ر ئه‌م دۆخه هه‌مواره گه‌ڕاومه‌ته‌وه و منداڵه‌كانم خستووه‌ته‌وه به‌ر خوێندن، بۆ زانیاری له كوردستانیش نه‌متوانی بیانخه‌مه قوتابخانه‌ی ئه‌هلییه‌وه، چونكه ده‌بوو كرێی ئۆتۆمبێلیان بۆ بده‌م، ئه‌مه‌شم به ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ گوتووه. له نامه‌كه‌ی فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم هاتووه.
فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم ئاشكرای ده‌كات كه حزبه‌كه‌ی نهێنییه‌كانیان بۆ گۆڕان ده‌گوازێته‌وه و نووسیویه‌تی: له كاتی ئاڵوگۆڕكردنی پۆسته‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی، به "نهێنی" به ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵم گوت، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر شایه‌نی ئه‌و پۆسته نییه و پیاوێكی درۆزن و بێ به‌ڵێن و ترسنۆك و دووڕووه، سلێمانی ئه‌وه‌نده‌ی تر وێران ده‌بێت و خه‌ڵك باجی ئه‌مه ده‌ده‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئێمه‌ش له‌م پارێزگایه‌دان. هه‌روه‌ها پێم گوتن، ئێمه و گۆڕان ڕێككه‌وتنێكی نووسراومان هه‌یه و ئه‌وه جیایه و من كادری كۆمه‌ڵم، به‌ڵام ده‌نگ به هه‌ڤاڵ ناده‌م چونكه د. ئاسۆ خزمه‌تی زیاتر به پارێزگای سلێمانی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وان پێیان گوتم نه‌خێر ئێمه ڕێككه‌وتووین، منیش گوتم له‌به‌ر ڕێزی بۆچوونی خۆم و بۆچوونی ئێوه له كاتی ده‌نگدانه‌كه ده‌چمه ده‌ره‌وه. هێشتا ئه‌م گفتوگۆیه سارد نه‌بووه‌وه، ئێواره ئه‌ندامێكی جڤاتی گۆڕان پێی گوتم تۆ بۆ ده‌نگ به دكتۆر هه‌ڤاڵ ناده‌ی له كاتێكدا رێككه‌وتن له نێوانماندا هه‌یه، یه‌كسه‌ر تێگه‌یشتم هه‌موو قسه‌كانی من گه‌یشتووه‌ته گۆڕان.
ئه‌ندامه ده‌ركراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه له‌سه‌ر ده‌وام نه‌كردن بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، نووسیویه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ به نووسراوی فه‌رمی پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ كردووم كه دوو مانگ جارێك بگه‌ڕێمه‌وه و دوو هه‌فته ده‌وام بكه‌م تا ئه‌م چه‌ند مانگه‌ش به‌ڕێ ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌م قبووڵ كرد.
نامه‌كه درێژتره و ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا به‌شێكی بوو.