دواى گرتنیان به بڕیاری ئه‌میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه و خستنه پاڵى تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی، میر وه‌لید بن ته‌ڵاڵ ره‌تى ده‌كاته‌وه پاره به ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه بدات به‌رانبه‌ر به ئازادكردنى، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه نوێنه‌ری تایبه‌تى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا سه‌ردانى میره به‌ندكراوه‌كانى كرد له هوتێل ریتز كارلتون له ریازی پایته‌ختى سعوودیه.
ره‌تكردنه‌وه‌ى پێدانى پاره به‌رانبه‌ر به ئازادكردنیان، له كاتێكدایه لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عه‌ره‌بستانی سعوودیه پێشتر رای گه‌یاندبوو كه نیوه‌ی گیراوان ئاماده‌ن پاره بده‌ن بۆ داخستنی دۆسیه‌كانیان.
به بڕیاری میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه و سه‌رۆكى لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، زیاتر له 320 میر، وه‌زیر و كه‌سایه‌تی له هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یی ده‌ستبه‌سه‌رن.دۆسیه‌ی 159 كه‌سیان ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كراوه، زۆرینه‌یان ئاماده‌یییان نیشان داوه كه به‌رانبه‌ر دانی پاره و ئازادكردنیان، دۆسیه‌كانیان دابخه‌ن.
له‌و سه‌ردانه‌ى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى فڕه‌نسا كه باڵوێزى ئه‌و وڵاته و چه‌ندان به‌رپرسی تری عه‌ره‌بستانى سعوودی له‌گه‌ڵیدا بوون، میر وه‌لید بن ته‌ڵاڵ داوای له نێرده‌ى ماكرۆن كرد كه دادگایییه‌كی نێوده‌وڵه‌تى پێك بهێنرێت له چه‌ندان شاره‌زا و پسپۆڕی ئابووریی جیهانى و ئاماده‌ى خۆیشی نیشان دا بۆ ئاشكراكردن و خستنه‌ڕووى هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانى چۆنیه‌تیى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شانده‌كه‌ى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى فڕه‌نسا بۆ رۆژنامه‌ى ره‌ئی یه‌ومی ئه‌لیكترۆنى قسه‌ى كردووه كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچى شاندی فڕه‌نسی هه‌وڵی زۆری‌دا به جیا له‌گه‌ڵ میر وه‌لید بن ته‌ڵال دابنیشێت، به‌ڵام به‌رپرسانى سعوودیه ره‌تیان كرده‌وه و پێداگیر بوون كه شانده‌كه ده‌بێت هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه له یه‌كێك له هۆڵه‌كانى هوتێله‌كه چاو پێ بكه‌وێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماه‌ى به‌وه‌ش دا كه وه‌لید بن ته‌ڵاڵ ره‌تى كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره سعوودییه‌كان لێتێگه‌یشتن واژوو بكات وپاره به ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه به‌رانبه‌ر به ئازادكردنى بدات و داوای كردووه به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا دادگایی بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ى ته‌ڵاڵ، میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى پادشاى سعوودیه كه‌وتووه‌ته ناو گێژاوێكى گه‌وره و نازانێت چۆن چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه بكات.
زیاتر گوتى، "بن ته‌ڵاڵ ئێسته بووه‌ته سه‌ركرده‌ى میر و به‌رپرسه ناڕازییه‌كان له‌سه‌ر گرتنیان و ئاماده نین به پێدانى پاره ئازاد بكرێن و داواى دادگاییكردنێكى ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئاماده‌شن هاوكاری لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی بكه‌ن كه میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات".
ره‌تكردنه‌وه‌ى بن ته‌ڵاڵ له هاوكاریكردنى لیژنه‌كه و پێدانى پاره به‌رانبه‌ر ئازادكردنى، له كاتێكدایه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان كه به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردووه، ده‌ڵێ میر موتعب بن عه‌بدوڵا كه به‌رانبه‌ر به دوو ملیار دۆلار ئازاد كراوه، له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ره.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه كه بۆ رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز قسه‌ى كردووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه دواى ئازادكردنى كه‌س نازانێت چاره‌نووسی میر موتعب بن عه‌بدوڵا وه‌زیری پێشتری پاسه‌وانى كۆشكى پاشایه‌تى چی به‌سه‌ر هاتووه. گوتى "كه‌س نازانێت به دیاریكراوى كه میر موتعب ئازاد كراوه یان نا، ئایا سه‌رمایه‌كه‌ى هێشتا سڕ كراوه یان نا".
چواری تشرینی دووه‌می رابردوو، مه‌لیك سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز به مه‌رسوومێكی پادشایه‌تی بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاند كه میر محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌كات.
جێى باسه به بڕیاری میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی پێكهێنرا و له‌یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تیدا زیاتر له 11 میر و چه‌ندان وه‌زیر و به‌رپرسی تر هاتنه گرتن.
له تازه‌ترین دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ نیویۆرك تایمز، میر محه‌مه‌د ده‌ڵێ 95%ی گیراوان به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ره‌زامه‌ندییان نیشان داوه به‌رامبه‌ر به ئازادكردنیان، پاره بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌ت.
میر محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه نزیكه‌ى 1%یان له‌وانه‌ى گیراون، بێ‌تاوان ده‌رچوون و ئازاد كراون، 4%یشیان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئاماده‌یییان نیشان داوه بێنه به‌رده‌م دادگا.
هاوكات داواكارى گشتى سعوودیه پێشبینى ده‌كات به‌رامبه‌ر به ئازادكردنى تۆمه‌تبارانى گیراو به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی، خه‌زێنه‌ى حكوومه‌تى سعوودیه بڕی 100 ملیار دۆلاری بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌شێك له‌وانه‌ى له ئاستى خوارووى مامناوه‌ند بوون و به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى گیرابوون، ئازاد كراون و بڕیاری را‌گرتن و سڕكردنى 600 ئه‌ژماری بانكیش هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.