شووتی یه‌كێكه له میوه به‌تامه‌كان و له وه‌رزی هاویندا به‌گشتی خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، جگه له تام و چێژه‌كه‌شی سوودێكی زۆری هه‌یه له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی مه‌ڵپه‌ڕی "
livescience" كه باس له سووده‌كانی شووتی ده‌كات و به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكان شووتی چه‌ندان سوودی هه‌یه له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، هه‌روه‌ها شووتی بڕێكی زۆر ماده‌ی لایكۆبینی تێدایه، كه ده‌بێته هۆی پاراستنی جه‌سته له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێن، كه زیانی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین، شووتی هۆكارێكه بۆ پاراستنی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان له نه‌خۆشی و لووله‌كان ده‌پارێزێت له كۆلستڕۆلی خراپ، هاوكات ئه‌گه‌ری تووشبوونت به نه‌خۆشییه‌كانی په‌تاو هه‌ڵامه‌ت و شێرپه‌نجه و پڕۆستات و كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌رگری جه‌سته‌ش دژی نه‌خۆشی به‌هێز ده‌كات.
خواردنی شووتی یارمه‌تیده‌رێكی باشی ڕیخۆڵه و جگه‌ره و چاره‌سه‌رێكی گونجاوه بۆ نه‌خۆشی مایه‌سیری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاو له شووتی‌دا، ده‌بێته هۆكارێك بۆ شێداركردنی پێست و مانه‌وه‌ی به جوانی و بریقه‌داركردنی، هه‌روه‌ها پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه ته‌ندروستی چاوه‌كانت ده‌پارێزێت و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشت ده‌دات، چونكه چه‌وری تێدا نییه و ڕێژه‌ی ئاوی زۆره.