خەسووی دەكوژێت و كۆتایی بە ژیانی خۆشی دێنێت

:: PM:09:44:13/12/2017 ‌

كەمێك پێش ئێستە لە كەمپی بێرسڤی سەر بە شارۆكەی زاخۆ، هاووڵاتییەك دوای ئەوەی خەسووی خۆی دەكوژێت، بە گولەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆشی دێنێت و دوو كەسی تریش بریندار دەكات.

هێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستە هاووڵاتییەك لە كەمپی بێرسڤی سەر بە شارۆكەی زاخۆ، دوای ئەوە كە خەسووی خۆی دەكوژێت، دواتر بە گولەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆشی دێنێت و دوو كەسی تریش بریندار دەكات.

زیاتر گوتی، ئەو هاووڵاتییە ناوی (ئەلیاس عەبدوڵا)یە و تەمەنی 25 ساڵە و خۆی ئاوارەی كۆمەڵگەی بوركای سەر بە شارەدیێ سنوونییە لە سنووری شارۆكەی شنگاڵ و لە كەمپی بێرسڤی سەر بە شارەدیێ دەركار لە سنووری شارۆكەی زاخۆ نیشتەجێیە، خەسووشی تەمەنی 40 ساڵە و هەمووان ئاوارەن، تەرمی دوو كوژراوەكە بۆ نەخۆشخانەی داد لە شارۆكەی زاخۆ رەوانە كراوە.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە حكوومەتییە، تا ئێستە هۆكاری رووداوەكە نەزانڕاوە، بەڵام پۆلیسی ناوچەكە دەستی بە لێكۆڵێنەوە كردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش لە بنكەی پۆلیسی دەركار كرایەوە.

زاخۆ/ نەوزاد هلۆری و دێژین سدقی


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل