بە وێنە.. بەردەوامیی خۆپێشاندانەكانی دژ بە ترەمپ ببینە

:: PM:02:20:15/11/2016 ‌

دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی رۆژی سێشەم رێكەوتی هەشتی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی رابردوو، كە بریتی بوو لە سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی پارتی كۆمارییەكان و بوونی بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، چەندان كاردانەوەی ناڕەزایی و لەنێوانیشیاندا خۆپێشاندانی ژمارەیەك لە لایەنگرانی كاندیدی پارتی دیموكراتەكان هیلاری كلینتن كە نەیتوانی لە هەڵبژاردنەكەدا سەركەتوو بێت، بەڕێوە چوو.

بە گوێرەی زانیارییەكان، خۆپێشاندانەكان تا ئێستەش بەردەوامییان هەیە و ئەم كۆمەڵە وێنەیەی خوارەوەش بەشێكن لە دیمەنەكانی ئەو خۆپێشاندانانەی دژ بە ترەمپ دەكرێن، كە تێیاندا خۆپێشاندەران چەندان دروشمی جیاجیایان بەرز كردووەتەوە و پێیانەوە دژایەتیی خۆیان بۆ دۆناڵد ترەمپ دووپات دەكەنەوە، بۆ نموونە یەكێك لە خۆپیشاندەران لەو دروشمەی هەڵیگرتووە نووسیویەتی: "نا بۆ رق و رەگەزپەرستی و دەمارگیری لەناو كۆشكی سپیی ئێمەدا".

سەرچاوە: بی بی سی.
























وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی