ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێكی به‌ناوی سه‌ركه‌وتن راگه‌یاند و بانگه‌شه‌ی نه‌مانی داعش كرد، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه"، سه‌رباری به‌هێزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی داعش له سنووری پارێزگای دیاله، گرووپی تری چه‌كدار سه‌ریان هه‌ڵداوه و به‌شێوه‌ی ئاسایی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و خۆراك و پێداویستیشیان به ئاشكرا پێ ده‌گه‌یه‌نرێت. به‌رپرسێك له خورماتوو باس له‌وه ده‌كات له كفری /شارۆكه‌یه‌كی كوردستان له ئیداره‌ی گه‌رمیان/ رۆژانه خۆراك بۆ ئه‌و گرووپانه ده‌ڕوات.
ماوه‌یه‌كه گرووپێكی چه‌كدار له سنووری ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق له نێوان خورماتوو تا حه‌مرین ده‌ركه‌وتوون كه ئاڵای سپی به‌كار دێنن و ژماره‌یان سه‌تان كه‌سه به چه‌كه‌وه. ده‌گوترێ زوو زوو هه‌لیكۆپته‌ریش سه‌ردانیان ده‌كات.
كه‌ریم شكور به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، زانیاریی ورد له به‌رده‌سته كه چه‌كدارانی هه‌ڵگری ئاڵا سپییه‌كه /له‌ناو ئاڵاكه‌یاندا سه‌ری شێرێك هه‌یه/ له ناوچه‌ی په‌لكانه‌ی سنووری خورماتووه‌وه گه‌یشتوونه‌ته سنووری زنجیره چیای حه‌مرین و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله.
زیاتر گوتی "چه‌كدارانی داعش و ئه‌و گرووپه نوێیه‌ی له سنووری خورماتوو سه‌ریان هه‌ڵداوه، سوود وه‌رده‌گرن له‌و بۆشایییه ته‌ناهییه‌ی له نێوان ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری دیاله و سه‌ڵاحه‌دیندا هه‌یه. بۆیه مانه‌وه و ته‌راتێنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌ناو و ئاڵای جیاوازه‌وه، مایه‌ی پرسیاره كه بۆچی له‌ناو نابرێن؟".
ئارام محه‌مه‌د چاودێری سیاسی و شرۆڤه‌كار له گه‌رمیان، له‌باره‌ی ته‌راتێنی گرووپه چه‌كدارییه جیاوازه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كان بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه "میلیشیا شیعه‌كان له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 به فتوای سیستانی هاتنه دامه‌زراندن و به‌و هۆیه‌وه پێگه‌ی خۆیان له ناوچه كوردستانییه‌كان و شاره‌كانی سوننه‌نشین پته‌و كرد. بۆیه گوته‌ی ئه‌و "دوور نییه میلیشیا شیعه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌بوونی بیانوو به ده‌ستیانه‌وه رێخۆش بكه‌ن بۆ گرووپه تیرۆرستییه‌كان له‌و ناوچانه و به‌و پاساوه درێژ به مانه‌وه‌یان بده‌ن".
ئه‌و ناوچانه‌ی سنووری دیاله و سه‌ڵاحه‌دین له 2006 تا ئێسته ناوچه‌ی نائارامن و سوپای عێراق بۆی ناچێت و رێ به پێشمه‌رگه‌یش نادات.
عوده‌ی خدران قایمقامی شارۆكه‌ی خاڵس و سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، "زانیاریمان هه‌یه له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا 300 چه‌كداری داعش له سنووری سه‌عدیه و به‌نی وه‌یس و حه‌مرین، خۆیان رێك خستووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش مانای وایه شانه نوستووه‌كانی داعش هه‌میشه ده‌رفه‌تیان هه‌بێ خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی رۆژهه‌ڵاتی دیاله كراوه".
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان پێشتر به رێككه‌وتن راده‌ستی میلیشیا شیعه‌كان كراوه.
عه‌مید عیرفان حه‌مه‌خان جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای سێی پێڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، روونی كرده‌وه كه له سه‌ره‌تای 2015 و مانگێك دوای رزگاركردنی شاره‌دێكانی سه‌ربه خانه‌قین، وا رێككه‌وتن كرابوو كه پێشمه‌رگه ته‌نیا له سه‌نته‌ری شاره‌دێكانی قه‌ره‌ته‌په و گوڵاڵه بمێنێته‌وه، بۆیه هه‌رچییه‌ك له سنووری مه‌نده‌لی و سه‌عدیه و حه‌مرین رووی دابێت بێ ئاگاداری پێشمه‌رگه بووه و به‌پێی رێككه‌وتن نه‌مانتوانیوه بچینه ئه‌و ناوچانه.
له نوێترین به‌دواداچوونی لیژنه‌ی ته‌ناهی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه داعش و گرووپه تیرۆرستییه‌كان ته‌نیا له ناوچه‌كانی دیاله ماونه‌ته‌وه.
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به "ده‌شتی مه‌نده‌لی و سه‌عدیه و حه‌مرین و ئیمام وه‌یس" داوه كه سه‌رجه‌میان له سنووری خانه‌قینن. ئه‌وه له كاتێكدا زاهیر تاهیر ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، "هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له سنووری دیاله به تایبه‌ت له ناوچه‌ی مه‌نده‌لی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه".
"خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان به ئاسانی و به ئاشكرا ده‌بینرێت و هه‌ستی پێ ده‌كرێت" تاهیر وای گوت.
ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ده‌ستی میلیشیا شیعه‌كان و ئێران له پشتی به‌هێزبوونه‌وه‌ی گرووپه توندڕۆكان بێت. "وشه" له زاری به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتووه‌وه ئه‌وه‌ی زانیوه كه له سنووری سلێمان به‌گ و قوڕی چیای نێوان كفری و سلێمان به‌گ و شارۆكه‌ی كفرییه‌وه هاوكاری و كۆمه‌كی داعشه‌كانی سنووری حه‌مرین و دیاله ده‌كرێت.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو به"وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن له كفرییه‌وه هاوكاریی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی داعش و گرووپی تر ده‌كرێت".
"جگه له داعش گرووپی تری تیرۆریستی له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله سه‌ریان هه‌ڵداوه، ئه‌گه‌رچی گرووپه سوننییه تیرۆریسته‌كان له پاش داعش، ئاڵای سپی هه‌ڵده‌گرن و زانیاری هه‌یه گرووپێكی تر به‌ناو (حازمێكان) سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان به‌هۆی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ناكۆكییه‌كانیان وه‌لاوه ناوه و كۆكن". فایه‌ق وای گوت.
ئه‌و به‌رپرسه له‌باره‌ی جووڵه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر به ئاراسته‌ی ئه‌و چه‌كدارانه، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد هاتنی كۆپته‌ر بۆ لای ئه‌و هێزه نامۆ و تیرۆریستانه، بووه‌ته دیارده و به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه. دووپاتی كرده‌وه "هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ئه‌مه‌ریكایین، چونكه جۆری ئه‌و كۆپته‌رانه له عێراق نین، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی هاتنیان نادیاره".
به پشتبه‌ستن به گوته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ئه‌مین یه‌كێك له موختاره‌كانی ئاوای حه‌مرینی سنووری شاره‌دێی سه‌عدیه، "له 20 گوندی ده‌شتی نه‌دا و 12 گوندی سنووری حه‌مرین" گرووپه تیرۆرستییه‌كان بوونه‌ته‌وه مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ، هاوكات كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
"وشه" ئه‌وه‌شی زانیوه كه ئێسته 40%ی رۆژهه‌ڵاتی دیاله كه ته‌واوی ناوچه‌ی كوردستانین و نزیكه‌ی 36 كیلۆمه‌تر رووبه‌ری زه‌وی ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی تێدا زاڵه.
هاوكات لای خۆشیه‌وه عامر ره‌فعه‌ت به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی گوڵاڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، لاوازی یا بواردانی میلیشیا شیعه‌كان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله، ئێسته مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی پارێزگاكه‌ن.
"وشه" له‌و به‌دواداچوونه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت، "له ماوه‌ی رابردوودا تاكه سه‌ربازگه‌ی داعش كه زۆر گه‌وره بێت، له ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان خانه‌قین و كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرا بووه".
عه‌قید هیشام ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین بۆ "وشه" رای گه‌یاند، "سه‌ركردایه‌تییه‌كی ته‌واوی داعش له‌ژێر زه‌وینی ئه‌و ناوچه سنوورییه دۆزرایه‌وه كه هه‌موو پێداویستییه‌كی سه‌ربازیی داعشی تێدا بوو به به‌ڵگه‌ی رێكخراوه‌كه‌وه وه‌ك مۆر و ئاڵا".
"وشه" له‌م به‌دواداچوونه‌دا نه‌یتوانی بگات به‌و راستییه‌ی كه گرووپه ئاڵا سپییه‌كه سه‌ربه كام وڵات و ئامانجه، به‌ڵام هه‌بوونیان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه له سنووری حه‌مرین و ناوچه‌كانی نێوان دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
وشه/ گه‌رمیان- سه‌بری هۆرێنی