دواى ئه‌وه‌ى جووێك وێنه‌ى خۆى له ناو مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام له مه‌دینه بڵاو ده‌كاته‌وه، سعوودیه ناچار ده‌بێت له مه‌ككه و مه‌دینه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى وێنه بدات.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى سعوودیه دوێنێ بڵاویان كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه بڕیاریان داوه له هه‌ردوو مزگه‌وتى حه‌ره‌م له مه‌ككه و مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر له شارى مه‌دینه وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه بكرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ى سعوودیه‌ش له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى هاووڵاتییه‌كی جوو دێت كه له ناو مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى گرتووه له شارى مه‌دینه. وه‌ك له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت جووه‌كه جانتایه‌كى له‌لایه تێدا نووسراوه "بن سه‌هیون". ئه‌مه‌ش تووڕه‌یییه‌كى گه‌وره‌ى له‌لاى سعوودییه‌كان و مسوڵمانان دروست كرد.
له لێدوانێكى بن تیزۆن ئه‌و جووه‌ى وێنه‌كه‌ى گرتووه، بۆ بى بى سى ده‌ڵێ، "بۆ سه‌ردانیكردنى هاوڕێیانى چووه‌ته سعوودیه و له‌وێش بۆ نوێژكردن چووته مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر".
وه‌ك روونى ده‌كاته‌وه له ئاینى جووه‌كان رێ دراوه له شوێنى پیرۆز و شوێنى پێغه‌مبه‌ران نوێژ بكرێت.
هه‌رچه‌نده رێ نادرێت جوو سه‌ردانى سعوودیه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پیاوه جووه ئاشكراى ده‌كات كه بۆ چوونه سعوودیه پاسپۆرتێكى تر‌ى به‌كارهێناوه.