سوودەكانی خواردنی كاڵەك

:: PM:07:43:16/12/2017 ‌

كاڵەك یەكێكە لە بەتامترین و سوود بەخشترین میوەكانی وەرزی هاوین، زۆربەی خەڵكیش حەز بە خواردنی دەكات، كاڵەك سوودێكی لە ڕادە بەدەری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، هەروەها لە كرداری هەرسیشدا هاوكارە و‌ چەندان سوودی تەیشی هەیه.

خواردنی چەند قاژێك كاڵەك لە پێش نان خواردن، باشترین خاوێنكەرەوەی ئەندامەكانی هەرسە و زۆرێك لە نەخۆشییەكان دەپەڕێنێت، هەروەها یارمەتی هەرس كردنی خواردنەكە دەكات و یاریدەی نەمانی قەبزیە و ئازاری نەخۆشی مایاسیری كەم دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كاڵەك یارمەتی میزكردن دەدات، بۆیە ئەو كەسانەی نەخۆشی كۆئەندامی میزكردنیان هەیە، پێویستە ڕێژەیەكی زۆر لە كاڵەك بخۆن.

كاڵەك سوودێكی زۆری بۆ گورچیلە هەیە و كۆئەندامی میز خاوێن دەكاتەوە و دەبێتەهۆی ڕاماڵینی بەردی گورچیلە، هەروەها خواردنی تۆوی كاڵەك، یان كاڵەكەكە بەسوودە لە كاتی بوونی هەر هەڵئاوسانێك لە گورچیلەدا.

كوڵاندنی تۆوی كاڵەك، چارەسەرێكی باشە بۆ نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە وەك گیرانی لووت، هەروەها تۆوی كاڵەك دەتوانرێت وەك شەربەت بەكار بهێنرێت لەو كەسانەدا، كە نەخۆشی جگەریان هەیە، بەڵام نابێت خواردنەوەی ڕۆژانەی لە یەك پەرداخ زیاتر تێپەڕ بكات.

كاڵەك دەبێتە هۆی ئارام كردنەوە و یارمەتی كەم خەوی دەدات، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی خۆراكە بۆ پێست و یارمەتی نەرمكردن و لابردنی پەڵەی دەموچاو دەدات، هەروەها ئەم كردارە بەتایبەت بۆ پێستی وشك سوود بەخشە.

سەرچاوە/ healthline


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان