ئاوی باینجان بۆ كەم كردنەوەی كێشتان بخۆنەوە

:: PM:08:32:16/12/2017 ‌

سەوزەی باینجان یەكێكە لەو سەوزانەی كە سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە، هەروەها ئاوەكەیشی وەك خۆی سوود بە جەستە دەگەێنێت و كێش كەم دەكاتەوە و لە چەوری ڕزگاری دەكات.

بەپێی هەوڵێك كە لە ماڵپەڕی "livestrong" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی سەوزەی باینجان دەكات و دەڵێت، دیارە كۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی كەمەر بەتایبەتی لای ئەو كەسانەی كە چەوریان زۆرە تووشی قەلەقیان دەكات، لە هەمان كاتدا ناشتوانن بە ڕێگەیەكی ئاسان ئەم چەوریە لاببەن و لێی دەرباز ببن، بۆیە لێرەدا پێوستە ئاوی باینجان بەكاربێنین بۆ ئەم كێشەیە.

چەندان ڕێگە هەیە بۆ لاواز بوون و نەهێشتنی چەوری جەستە وەك وەرزشکردن، بەڵام ئەمە پێویستی بە كات هەیە، هەروەها ڕێگەیەكی زۆر ئاسان و سادە و بێ ماندوبوون هەیە كە بریتیە لە ئاوی باینجان بۆ نەهێشتنی چەوری و كالۆری زیادە و كەمكردنەوەی كێش.

خواردنەوەی ئاوی باینجان لە بەیانیاندا بەسوود ترە وەك لە كاتەكانی تردا ئەگەر بتەوێت كێشت كەم بكات، هەروەها ئەگەر ڕۆژانە دوو بەرداخ لە ئاوی باینجان پێش ژەمی بەیانی بخورێتەوە زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی كێش و دەشتوانی لیمۆشی لەگەڵ تێكەڵ بكەیت بۆ خۆش بوونی تامەكە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان