وه‌زاره‌تى پلاندانى عێراق رای گه‌یاند، ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق له ساڵى 2017دا 37 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند، ئه‌م ئاماره‌ش به‌پێى پسووله‌ى خۆراك خه‌مڵێنراوه.
ده‌زگه‌ى ئامارى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق رای گه‌یاندووه، له ساڵى 2017 ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق 37 ملیۆنى تێپه‌ڕاندووه. دووپاتى ده‌كاته‌وه رێژه‌ى گه‌شه‌كردن له به‌رزبوونه‌وه‌دا به رێژه‌ى %2وه". به‌ڵام به‌یاننامه‌كه ئامارى دانیشتووانى له هه‌ر شارێكدا بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌شى بۆ ژماره‌ى نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مینه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئاماره‌كه‌ى له ته‌واى عێراق راگه‌یاندووه.
له ساڵى 2015 وه‌زاره‌تى پلاندانان رای گه‌یاند كه ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق گه‌یشتووه‌ته 36 ملیۆن كه %51 نێر و له %49 مێ بوو، واته به‌پێى ئه‌و ئامارانه بێت، له ساڵى 2009 تا ئێسته پێنج ملیۆن كه‌س زیادى كردووه، چونكه ئه‌وكات نزیكه‌ى 31 ملیۆن كه‌س بوو.
وه‌ك به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌كه روونى ده‌كه‌نه‌وه، جیا له كۆچكردن، زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له نێوان ساڵى 2003 تا 2015 به‌هۆى كرده تیرۆریستییه‌كان و شه‌ڕ گیانیان له ده‌ست داوه.
وه‌ك ده‌زانرێت له ساڵى 1997وه تا ئێسته هیچ سه‌رژمێرییه‌ك له عێراقدا نه‌كراوه.