به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردن: تا سپلیت نه‌گۆڕن بۆ زۆپا كاره‌با باش نابێت

:: PM:05:56:15/11/2016 ‌

بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: بەھۆی نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە، چونکە خەڵک لەم وەرزەدا زیاتر کارەبا بەکار دەھێنت، بۆیە تا کێشەی بەکارھێنانی کارەبا بۆ خۆگەمکردنەوە چارەسەر نەکرێت، ئەم کێشەیە بەردەوام دەبێت وچارەسەر نابێت.

ئومێد ئه‌حمه‌د بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە "وشە"ی گوت: ئەم مانگە رۆژانە تا زیاتر لە 20 سه‌عات کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان دراوە، بەڵام لەمەودوا چەند بەرەو وەرزی سەرما بچین خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت و پێدانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت تا مانگی داھاتوو، پێدانی کارەبا لە رۆژێکدا بۆ 15 تا 16 سه‌عات کەم بێتەوە.

ئومێد ئەحمەد گوتیشی، تاوەکو گەرمی لەکۆڵ کارەبا نەبێتەوە کێشەی کەمی کارەبا لەوەرزی سەرما بەردەوام دەبێت،چونکە وەرزی سەرما چەند نزیک بێتەوە خەڵک زیاتر کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکار دەھێنن، بەڵام گەر گەرما نەمینێت ئەو کارەبایەی ھەیە زیادەشە بۆ ئێمە.

بەڕێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان گوتی: ئێمە ئەو پێشنیارەمان لەگەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەکان باس کردووە ئەویش ھەمان رای ئێمەی ھەیە ،بەڵام ئەم پێشنیارە بۆ ئەوەی جێ بەجێ بکرێت پێویستی بەکات ھەیە وناتواندرێت دەست بەجێ جێ بەجێ بکرێت.

ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە، پێشنیازەکەش ئەوەیە، بۆ ئەوەی لەجیاتی بەکارھێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە جێگرەوەی بۆ بدۆزیەوە، ئەگەر پێیەوە پابەند نەبێت ئەو کات کارەبای لەسەر ببرێت و سزای مادیشی بدات، گەر ئەمە نەکرێت ساڵانە سامانێکی زۆر بەھەدەر دەچێت، لەکاتێکدا توانای دابینکردنی کارەباش نییە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە داوامان لە حکومەت کردووە بۆ ئەوەی دۆخی کارەبا باشتر بێت لەوەرزی سەرما سوتەمەنی بۆ ئێمە دابین بکرێت وئەوانیش باس لەوە دەکەن ئەوەی لەتوانایان بێت بۆتانی دەکەین.

ئەمەش لەکاتێکدایە رەنگە ئەمساڵ خەڵک زیاتر کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکار بھێنێت،لەبەر ئەوەی لەوەرزی سەرما نزیک دەبنەوە تاوەکو ئێستا نەوتی سپی بەسەر ماڵان دابەش نەکراوە.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم


وشە - كوردۆ شابان