چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕێژه‌ی قازانجی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بۆ 46٪ به‌رز ببێته‌وه و داهاته‌كه‌ی بۆ دوو هێنده زیاد بكات، به‌ڵام باوه‌ڕ ده‌كه‌ی یان نا، ساڵی ڕابردوو بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه خراپترین بوو. وێڕای سه‌ركه‌وتنه‌كان له ڕووی دارایییه‌وه، ئه‌و تۆڕه له به‌رده‌م پاڵاوتنێكدایه بۆ ساڵی 2018 كه به‌هۆی چه‌ند بابه‌تێكه‌وه‌یه و به گشتی ڕوو له داكشان ده‌كات.
یه‌كێك له هۆكاره‌كان ماڵپه‌ڕه‌كه خۆیه‌تی، له جیاتی ئه‌وه‌ی تۆڕێكی پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت وه‌ك چۆن مارك زۆكربێرگ خاوه‌نی فه‌یسبووك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، بووه‌ته هۆی "په‌رته‌وازه‌كردنی ڕیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی" وه‌ك چامس بالمیتیبی جێگری سه‌رۆكی به‌شی زیادكردنی گه‌شه‌ی به‌كارهێنانی پێشووی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی پێ كردووه. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ڕێ به منداڵه‌كانی نادات به‌شداری له فه‌یسبووك بكه‌ن، چونكه نایه‌وێ ببنه كۆیله‌ی ئه‌و گرێبه‌سته كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ماده‌ی "دوبامین" له‌سه‌ر مێشك. ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رپرسی ئه‌و تۆڕه نییه كه ڕه‌خنه‌بارانی ده‌كات، پێشتر سین پاركه‌ر یه‌كه‌م سه‌رۆكی فه‌یسبووك گوتبووی: ئه‌م تۆڕه بووه‌ته هۆی گۆڕانی پێوه‌ندیمان به كۆمه‌ڵگه‌وه، پێوه‌ندی خه‌ڵك به یه‌كتره‌وه، خوا خۆی ده‌زانێ چی به‌سه‌ر مێشكی منداڵان ده‌هێنێ.
هه‌موو وه‌ڵامی فه‌رمیی فه‌یسبووك ئه‌وه‌بوو، بالمیتیبی زۆر كاری لامان نه‌كردووه و له ساڵی 2011 به‌جێی هێشتووه، بۆیه ئاگه‌داری ورده‌كارییه نوێیه‌كانی فه‌یسبووك نییه و پێمان وایه ئه‌م تۆمه‌تانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه ناكات.
به‌لای ئه‌وانه‌ی تۆڕه‌كه باش ناناسن و به‌لای خۆشیانه‌وه، سه‌رچاوه‌ی خۆشییه‌كی كاتییه له بوارێكی گرنگدا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ده‌بێ بیرمان نه‌چێ، خراپ به‌كارهێنانی فه‌یسبووك و دژایه‌تیی به‌رانبه‌ر زۆر به ئاسانی له‌م تۆڕه‌دا ده‌كرێ، وه‌ك چۆن لیژنه‌ی به‌ریتانی بۆ پێوه‌ری ژیانی گشتی ئاماژه‌یان پێ كردووه و له دوایین ڕاپۆرتی خۆیاندا خستوویانه‌ته ڕوو. خۆی ئه‌م ئاماژه زه‌قانه، به‌هێزترین زه‌نگی هۆشیاركردنه‌وه‌ن له بواری میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی. له راپۆرته‌كه‌دا داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات پشتیوانی پڕۆژه‌یاسایه‌ك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارییه‌تیی یاسایی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توند بكات.
ئه‌گه‌رچی هێشتا فه‌یسبووك یه‌كه‌م پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام خه‌ریكه گووگڵ و تویته‌ریش ده‌كه‌ونه په‌ستانی جۆراوجۆری حكوومه‌ته‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا. ئه‌ڵمانیا یاسایه‌كی ده‌ركردووه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كینه بڵاو بكاته‌وه ڕاسته‌وخۆ دێته سڕینه‌وه یان تووشی باج ده‌بێت. له ئه‌مه‌ریكاش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕووسیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ئه‌نجامیان دا، بووه هۆی زۆرتربوونی ڕۆتینی ته‌ناهی له‌سه‌ر ڕێكلامه‌كان و ئه‌گه‌ری هه‌یه یاسای توندتریش ده‌ربكرێ.
فه‌یسبووك و گووگڵ، ته‌واوی ئه‌و قازانجه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان ده‌كه‌وێ، له ئێرله‌ندا هه‌ڵی ده‌گرن، چونكه له‌وێ ڕێژه‌ی باجدان كه‌مترینه، بۆیه زۆرینه وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و باجدانه‌شدا بگرن و بیگه‌یه‌ننه 10.1٪ و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ ساڵی نوێ زیاتریش بێت.
ئه‌مساڵ وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌وروپا، له پێشه‌نگیشیان فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و ئیسپانیا، داوایان كرد باجی زیاتر بخرێنه سه‌ر كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پشتیوانیی سیسته‌می گومرگی وڵات، به‌ڵام نه‌توانرا ئه‌و داوایه جێبه‌جێ بكرێ، چونكه ئێرله‌ندا به‌شێك نه‌بوو له داواكان و ئه‌وانیش ته‌واوی پاره‌كانیان له‌وێ داناوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا دژی بوون، هه‌ر بۆیه هه‌ندێك له‌و وڵاته گه‌ورانه بڕیاری تاكلایه‌نیان دا و حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئیتاڵیا پلانی نوێی خسته كار كه هه‌موو ڕێكلامێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێ شه‌ش٪ باج به حكوومه‌ت بدات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، جگه له ئێرله‌ندا ته‌واوی ئه‌و پارانه‌ی باجانه‌ی له وڵاته گه‌وره‌كانه‌وه خراوه‌ته سه‌ری ڕای ده‌گرێ كه وه‌ك په‌ستانێك له دژی وڵاته‌كان به‌كاریان هێنا، به‌ڵام كۆمپانیای فه‌یسبووك و گووگڵ له‌م هه‌وڵه‌یاندا كه پێشتر له به‌ریتانیا كردیان نه‌یانتوانی سوودێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن.
فه‌یسبووك ده‌یه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كێشانه ڕزگاری بێت كه به هۆی ڕێكلامه‌كانه‌وه تووشی بووه، هه‌زار كه‌سی نوێ له كۆمپانیاكه‌ی وه‌ربگرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 100 هه‌زار كارمه‌ندیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته دانێ، ناتوانێ چاره‌سه‌ری بكات. ئه‌و كارمه‌ندانه ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه نه‌هێڵن هیچ بابه‌تێكی كینه و توندوتیژی بڵاو بێته‌وه، بۆیه شه‌و و ڕۆژ له‌سه‌ر ئه‌وه كار ده‌كه‌ن تا به‌هۆی ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌وه تووشی سزا نه‌بن له وڵاتانی دنیاوه، به‌ڵام ئایا ده‌توانن نزیكی دوو ملیار به‌كارهێنه‌ر چاودێری بكه‌ن و نه‌یه‌ڵن هیچ شتێكی لادان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه؟
تاكه چاره‌سه‌ری فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه، سیسته‌مێك به‌كار بهێنێ كه نه‌یه‌ڵێ كه‌س به ناوی ساخته‌وه فه‌یسبووك به‌كار بهێنێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س به ناوی ڕاستیی خۆیه‌وه داینا، ئه‌و كاته هه‌ركه‌س به‌رپرس ده‌بێ له لاپه‌ڕه‌ی خۆی، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ژماره‌ی هه‌ژماره‌كانی فه‌یسبووك كه‌م ده‌كاته‌وه و زه‌نگی هۆشیاركردنه‌وه‌یه بۆ سه‌رمایه‌داران.