توركمانەكان لە گۆڕان هاتنە دەنگ

:: PM:02:20:16/11/2016 ‌

لە بەرامبەر بۆچوونەكانی گۆڕان بۆ بەستنەوەی سلێمانی بە بەغدا بێ گەڕانەوە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، توركمانەكانیش هاتنە دەنگ و دەڵێن، با گۆڕان موزادەیە بە خەڵكی سلێمانی نەكات و سلێمانیش تەنیا موڵكی ئەوان نییە تا چارەنووسی دیاریی بكەن.

مونا قەهوەچی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چاكسازی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەم قسانەی ئارام شێخ محەمەد لە سلێمانی كردی هەڵەی گەورە بوو، ئەوە پەیامێكە بۆخۆیان و لایەنگرانی خۆیان، چونكە شاری سلێمانی تەنیا موڵكی گۆڕان نییە تا بڕیار لە بارەی چارەنووسی بدرێت.

هەروەها گوتی، ئێمە وەكو توركمان قبوڵی ناكەین سەر بە بەغدا بین دەمانەوێت سەر بە هەرێمی كوردستان بین، بۆیە با دار و دەستەكەی نەوشیروان چیتر موزایەدە بەسەر خەڵكی نەكەن.

ئاماژەی دا، با بزانین ئارام شێخ محەمەد چی كردوە بۆ كورد وەكو جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئایە باسی بڕینی بودجەی كردووە یان پشكی بودجەی هەرێمی كوردستانی گەڕاندۆتەوە نازانم بە چ كردەوەیەكی باشی، هاتووە ئەم داوایە دەكات.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوینەران دوێنێ‌ لە شاری سلێمانی داوای كرد سلێمانی ڕاستەوخۆ مامەڵە بكات لەگەڵ بەغدا بەوهۆیەشەوە ناڕەزایەتیەكی زۆری حزبەكان لێكەوتەوە و قسەكانی ئەو بەخیانەت كردن لە قەڵەم دەدەن.




وشە - رامیار جەواد