بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشنیازى مامه‌ڵه‌كدرنى پارێزگاكانى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، پڕۆژه‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دوو سه‌عاتیی په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى له شارى كه‌ركووك، پڕۆژه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان ڕه‌ت كرده‌وه و پێشنیازى چاره‌سه‌رى له ڕێگه‌ى بودجه و دابینكردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد.
شوان داوودى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕای گه‌یاند: فڕاكسۆنى یه‌كێتى، پشتگیرى مامه‌ڵه‌كردنى پارێزگاكان له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكات، به‌ڵكوو پشتگیرى چه‌سپاندنى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌كات بۆ ڕازیبوون به ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پێدانى نه‌وت به به‌غدا.
داودى زیاتر گوتی: یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ر لایه‌نێك له هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا پابه‌ندى یاسا نه‌بوون، ئه‌وا سكاڵا تۆمار بكرێت له دادگاى فیدڕاڵ.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوینەران، دوێنێ لە شاری سلێمانی داوای كرد، سلێمانی ڕاستەوخۆ مامەڵە بكات لەگەڵ بەغدا بەوهۆیەشەوە ناڕەزایەتیەكی زۆری حزبەكان لێ كەوتەوە و قسەكانی ئەو بەخیانەت كردن لە قەڵەم دەدەن.
لای خۆشیه‌وه، له لێدوانێكی پێشتردا، غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، به "وشه"ی گوت: ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی گۆڕان داوا بكات، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئێمه وه‌ك فراكسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین داهاتی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕوات بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پارێزگایه‌ك به‌پێی داهاتی خۆی له عێراقه‌وه بودجه‌ی بۆ خه‌رج بكرێ و تێوه‌نه‌گلێ له‌كێشه‌كان.