نانی هه‌موو ژه‌مه‌كانت خواردووه، ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌سه‌ر ژه‌می ئێواره تێپه‌ڕیوه، كه‌چی دووباره برسیته، نازانیت چی بكه‌یت، خێرا په‌لاماری له‌فه‌یه‌ك یان میوه‌یه‌ك ده‌ده‌یت، ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت پێیان سه‌یره بۆچی هێنده زوو برسیت بووه‌ته‌وه؟ خۆشت وه‌ڵامه‌كه‌یت لا نییه.
شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی كاته‌كان، له هه‌موو كه‌سێكدا ده‌بێته تێكچوونی سیسته‌می خۆراك و برسیبوونی به‌رده‌وامی، هۆكاره‌كانیش زیاتر بۆ ئه‌م ڕه‌فتارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه:
_ كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست.
_ دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی برسیت ده‌كه‌ن.
_ زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان.
_ خواردنی ده‌ره‌وه و خواردنه خێراكان، به ته‌واوی تێرت ناكه‌ن.
_ كه‌مخه‌وی ته‌رازووی جه‌سته لێ تێك ده‌دات، بۆیه برسیت ده‌كات.
_ بۆ كچان، كاتی سووڕی مانگانه، هۆڕمۆنه‌كانیان تێك ده‌چێت و به‌رده‌وام برسییان ده‌بێت.
_ ته‌ماشاكردنی وێنه و ڤیدیۆی خۆراك، وات لێ ده‌كات ئاره‌زووت بۆی زیاد بێت و برسیت بێت.
_ نانخواردن به خێرایی، وا ده‌كات زوو هه‌رسی بكه‌یت و پاش ماوه‌یه‌كی كورت دووباره برسیت بێته‌وه.
_ زۆر خواردنی شیرینی، ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلینی جه‌سته زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به برسێتی بكه‌یت.
_ نه‌خواردنی نانی به‌یانی، وا ده‌كات به ته‌واوی ڕۆژه‌كه برسیت بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نانێكی باشیش له ژه‌مه‌كانی تر بخۆیت.