خه‌وتنی منداڵ یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و قورسترین ئه‌و كێشانه‌ی بۆ دایك دروست ده‌بێت، له كاتی به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌یدا، شێوازی نوستن و كاتی نوستنی منداڵه‌كه‌ی به بێزاركه‌رترین شتی دایكایه‌تی ده‌بینێت.
ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" هه‌ندێك له‌و نهێنییانه‌ی خه‌وتنی منداڵانی ساوای پێشكه‌ش به دایكان كردووه، كه وایان لێ ده‌كات ئاسانتر له شێوازی خه‌وتن و كاتی خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان تێ بگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن نه‌ك لێی بێزار بن.
گرنگترین ئه‌و نهێنییانه‌ش كه هه‌موو دایكێك ده‌بێت بیزانێت، ئه‌مانه‌ن:
_ منداڵ شه‌وێكی ته‌واو ناخه‌وێت، بێگومان تۆش.
ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه منداڵ به پێی ته‌مه‌نی كاتی هه‌ستان له خه‌وی ده‌گۆڕێت، منداڵی ساواش هه‌موو خه‌وه قووڵ و زۆره‌كه‌ی 45 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و ده‌بێت كه‌مێك شیری پێ بده‌یت، ئینجا بیخه‌وێنیته‌وه.
_ خه‌وی سووكه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مێشكی هێشتا له‌سه‌ر شته‌كانی ده‌وروبه‌ری رانه‌هاتووه، به ده‌نگه‌كان ده‌شڵه‌ژێت و ده‌ترسێت، به بوونی هه‌موو ڕووناكییه‌كی به‌هێز و ده‌نگێكی به‌رز خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه بترسێت و دره‌نگ خه‌وی لێ بكه‌وێته‌وه.
_ منداڵ به ڕووناكی تێك ده‌چێت.
نابێت ژووره‌كه‌ت تاریك بێت، ئه‌و ڕووناكییه كه‌مه‌ی كه پێویسته له ژووره‌كه‌تدا بێت با ڕووناكی شین یان سه‌وز بن، به هیچ جۆرێك ڕووناكی به‌هێزی بۆ دامه‌نێ، ڕووناكی مۆبایله‌كه‌شت سه‌عاتێك زووتر له خه‌وی منداڵه‌كه‌ت دوور بكه‌وه.
_ شه‌و و ڕۆژ وه‌ك یه‌كه.
ئێمه هێزێكی ناوه‌كی له مێشك و جه‌سته‌مان هه‌یه، پێمان ده‌ڵێت كه‌ی كاتی خه‌وه و كه‌ی بۆ خه‌و ناگونجێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه منداڵی ساوا زۆر بچووكتره له‌وه‌ی هه‌ست به‌و هێزه بكات، هه‌ر كاتێك هیلاك بوو ده‌خه‌وێت، كه‌ی تاقه‌تی خه‌ویشی نه‌بوو ناخه‌وێت، كه‌واته ئه‌و قسه‌یه ڕاسته كه ده‌ڵێت، "منداڵ شه‌و و ڕۆژی بۆ نییه".
_ له خه‌ودا بكه‌وێته سه‌ر ده‌م ده‌گری.
چونكه توانای خۆ هه‌ستانه‌وه‌ی نییه، ئه‌گه‌ری مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هه‌یه، بۆیه به گریان خه‌به‌رت ده‌كاته‌وه و پێت ده‌ڵێت هه‌سته بمخه سه‌ر لا، یان سه‌ر پشت.