ئاشكرایه له ده‌می گه‌وره‌كانه‌وه، هه‌موو منداڵێك فێری قسه‌ی ناشیرین و جنێودان به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، دایك و باوكان بزانن چۆن هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن كاتێك منداڵه‌كانیان فێری ئه‌و شێوازه ناشیرینه‌ی قسه‌كردن ده‌بن.
به‌كارهێنانی جنێو و قسه‌ی ناشیرین له لایه‌ن منداڵانه‌وه، مه‌ترسییه‌كی زۆری بۆ سه‌ر په‌روه‌رده و كه‌سایه‌تیی هه‌یه، جا له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت دایكان و باوكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك منداڵه‌كانیان لێی بپارێزن، هه‌وڵیش بده‌ن له ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌كاندا دایاننه‌نێن كه ده‌زانن ئه‌و جۆره قسانه‌ی تێدا ده‌كرێت.
"ئۆلریك رێتسر" زانای ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی منداڵ چه‌ند چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌و دایك و باوكانه دۆزیوه‌ته‌وه كه منداڵه‌كانیان فێری ئه‌و جۆره بێڕێزی و قسه ناشیرینانه بوون، به‌م چاره‌سه‌رانه ڕێنوێنییان ده‌كات:
_ كه منداڵه‌كه‌ت قسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌كار هێنا، به هێمنی له هه‌ڵه و ناشیرینی قسه‌كه ئاگاداری بكه‌ره‌وه، چونكه تا زیاتر توند و ڕه‌ق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، ئه‌ویش زیاتر ڕق ده‌یگرێت و دووباره‌ی ده‌كاته‌وه.
_ له‌و منداڵانه دووری بخه‌نه‌وه كه دایك و باوكیان بێ بایه‌خن و فێری ئه‌و قسانه‌یان ده‌كه‌ن، چونكه كه بزانێت منداڵێكی تر وه‌ك ته‌مه‌نی ئه‌وی هه‌یه و به‌كاری ده‌هێنێت، ئه‌ویش هه‌وڵی بۆ ده‌دات و له بیری ناكات.
_ له‌به‌رچاو منداڵه‌كانتاندا ئه‌گه‌ر زۆر تووڕه‌ش بوون، هیچ قسه‌یه‌كی ناشیرین به‌كار مه‌هێنن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش قسه‌ی وای كرد، زوو له‌به‌رچاو منداڵه‌كه‌تی ناشیرین بكه و بڵێ ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و به‌كاری هێنا زۆر ناشیرین بوو، هه‌رگیز دووباره‌ی نه‌كه‌یته‌وه.