بۆ دروستكردنی هه‌ڵمه‌تێك له دژی ده‌ستدرێژی و توندوتیژیكردنه سه‌ر ژنانی دنیا به گشتی و ژنانی هۆڵیوود به تایبه‌تی، هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی دنیا له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب ڕه‌شیان پۆشی.
ساڵی 2018 بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا، ژنانی هۆڵیوود دانیان به‌وه‌دا نا كه له ناو هۆڵیوود و كاتی كاری به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كانیاندا، چه‌نده ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ریان و چ توندوتیژییه‌كیان به‌رانبه‌ر كراوه.
ئه‌م ئاشكراكردنه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ستێره ناوداره‌كانی دنیا، كاردانه‌وه‌ی خۆیان ده‌رخه‌ن، له‌به‌رئه‌وه دوێنێ له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ ساڵی 2018دا، هه‌موو ژنانی به‌شداربوو له‌و ئاهه‌نگه‌دا، بە هاشتاگی #timesup به‌رگی ڕه‌شیان پۆشی و به‌ره‌نگاری ئه‌و توندوتیژییانه بوونه‌وه.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كن له‌و ئه‌ستێرانه‌ی دوێنێ به‌رگی ڕه‌شیان پۆشیبوو: