ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئێران بۆ جاری دووه‌م سنووره‌كانی به‌زاندووه و ماده هه‌ستیاره‌كه‌ی به‌كار هێناوه كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنامه ئه‌تۆمییه‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی هۆشدارییان به ئێران دا كه ئه‌و سنووربه‌زاندنه به‌رده‌وامه‌یان ده‌بێ ڕاگرن، چونكه زیاتر له ڕێپێدراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی له به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌یان به‌كار ده‌هێنن.
به‌پێی ئه‌و هۆشدارییه، ئه‌مه جاری دووه‌مه كه له 130 تۆن ئاوی چڕكراوه‌ی ناوه‌كی زیاتر بخه‌نه گه‌ڕ له‌وه‌ته‌ی ڕێككه‌وتنامه‌كه كراوه، ئه‌گه‌ر واش بڕوات، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر.
لە 26 ئادار/مارس تا دووی نیسان/ئەپریلی 2015، وەزیرانی دەرەوەی چین، رووسیا، ئەمەریكا، فڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە شاری لۆزانی سویسرا بەردەوام بوون لە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئێران، تا رۆژی دووی نیسان/ئەپریل بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و گەیشتنی وڵاتانی پێنج كۆ یەك و ئێرانیان بە رێككەوتن لەبارەی پرسی وزەی ناوەكی ئێران ڕاگەیاند. ئەو رێككەوتنە دوای ماوەیەكی 18 مانگی بەرپرسانی هەر شەش وڵاتەكە لەگەڵ ئێران هات، كە لە گفۆتوگۆ و دانوستاندنی بەردەوامدا بوون لە شارەكانی جنێڤ، ڤییەنا، نیویۆرك، لۆزان.
بەپێی رێككەوتنەكە لە كورە ئەتۆمی فۆردۆ بۆ ماوەی 15 ساڵ چالاكی پیتاندنی یۆرانیۆم وەستێنرا، كورەی ئەتۆمی ئاراك تەنیا ئاوی قورسی لێ هەڵدەگیرێ و لە كوورەی ئەتۆمی باكوری ئەسفەهان بۆ بواری ئاشتی و بەڕێژەی 3.67% پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام دەدرێت. هاوكات ئێران واز لە پەرەپێدانی مووشەكی بالیستی دێنێت، لە دەستوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە دوور دەكەوێتەوە، لە بەرامبەریشدا وڵاتانی دنیا گەمارۆی ئابوورییەكانی سەر ئێران هەڵدەگرن.