بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی، ژنانی كورد ده‌بێت خۆیان له هه‌ندێك ڕه‌فتاری زه‌ق و ناشیرین بپارێزن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ئاستی تێگه‌یشتنی خۆیان هه‌ڵبده‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
ده‌خله‌ك" باسی له‌و ڕه‌فتاره نابه‌جێ و ناشیرینانه كردووه كه ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یانه، ژنانی كوردیش هیچ بێبه‌ش نین له‌و ڕه‌فتارانه و پێویسته وازی لێ بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیرییانی پێ سه‌ر بخه‌ن و له‌و قاڵبه كۆنه‌ی خۆیان بێنه ده‌ره‌وه.
زه‌قترین ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی له ناو ژناندا به شێوه‌یه‌كی ناشیرین باوه، ئه‌مانه‌ن:
_ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ت نیشانه‌ی پاك و خاوێنیته، هه‌میشه به پاكی ڕایگره و خۆڵی ماڵه‌كه‌ت به باشی له ناو سه‌له‌ی خۆڵ هه‌ڵگره، بۆن و سروشتی كۆڵانه‌كه‌تانی پێ پیس مه‌كه.
_ كاتێك گوێ له گۆرانی ده‌گریت، یان ئاهه‌نگێكتان هه‌یه، دڵخۆش به، به‌ڵام له‌سه‌ر بێزاركردنی دراوسێكانت نا، هه‌وڵ بده ڕێزی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بگریت و شتێك نه‌كه‌یت كه مافی به‌رامبه‌ره‌كه‌تی پێ ده‌خۆیت.
_ له شوێنی چاوه‌ڕوانیدا ئارامت هه‌بێت و مافی ئه‌وانه‌ی دوای خۆت و پێش خۆت مه‌خۆ، هه‌میشه شوێنی خۆت له نۆره‌كاندا بگره.
_ كاتێك له شوێنێك قسه ده‌كرێت، ڕێزی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بگره و گوێ بۆ ڕای ئه‌وانیش بگره، وا مه‌زانه به‌س خۆت ڕاستیت و ئه‌وانی تر هه‌موو هیچ نه‌زانن.
_ ده‌زانین كه‌سێكی ڕۆشنبیریت و كتێب ده‌خوێنیته‌وه، جا بۆ خۆده‌رخستن بێت یان هه‌ر شتێكی تر بێت، كتێب خوێندنه‌وه له شوێنه گشتییه‌كاندا ناشیرینه و له خۆده‌رخستن زیاتر، هیچ په‌یامێك به ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت ناگه‌یه‌نێت.