له‌وانه‌یه ئه‌م ڕسته‌یه‌ت به‌لاوه شتێكی خه‌یاڵی بێت، به‌ڵام به ئه‌نجامدانی چه‌ند ڕاهێنانێك له ماوه‌ی 10 خوله‌كدا ده‌توانیت ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری جه‌سته‌ت له‌ناو ببه‌یت.
شێوازی ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕاهێنانه‌ی پێش نوستن له 10 خوله‌كدا ئه‌نجام ده‌درێت:
_ له‌سه‌ر ده‌م پاڵ بكه‌وه، واته ڕووت له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه بێت و هه‌ردوو ده‌ستت بخه لای شانه‌كانته‌وه، دواتر به په‌نجه‌ی قاچه‌كانت جه‌سته‌ت به‌رز بكه‌وه و نزمی بكه‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كدا چه‌ند جارێك ئه‌م ڕاهێنانه دووباره بكه‌وه.
_ له‌سه‌ر نووكی پێ به پاڵكه‌وتنه‌وه بوه‌سته، دواتر هێز له‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌چه‌كت توند بكه و خۆت به‌رز بكه‌وه، مه‌هێڵه سنگت له زه‌وی بدا، بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك به‌و شێوه‌یه بمێنه‌وه.
_ له‌سه‌ر پشت پاڵ بكه‌وه و هه‌ردوو ئه‌ژنۆت بنووسێنه به یه‌كه‌وه، دواتر ده‌ستت بكه ژێر ملت و هه‌وڵ بده هه‌ستیته‌وه، چه‌ند جارێك ئه‌م ڕاهێنانه له ماوه‌ی خوله‌كێكدا تاقی بكه‌وه.
_ به شێوه‌یه‌كی ڕێك به پێوه بوه‌سته، ئینجا هه‌ردوو ده‌ستت له‌سه‌ر كه‌مه‌رت دانێ، قاچی ڕاستت به 90 پله ببه دواوه‌ت و قاچی چه‌پت بنووشتێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشیت، ئه‌م ڕاهێنانه بۆ هه‌ر قاچێكت 20 جار ئه‌نجام بده.
كاتێك ئه‌م ڕاهێنانه‌ت ته‌واو كرد، بڕۆ خۆت بشۆ و چایه‌كی سه‌وز بخۆ، ئینجا له‌سه‌ر شوێنێكی ئارام بخه‌وه، به ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ست به سووده گرنگه‌كانی ئه‌م ڕاهێنانه ده‌كه‌یت و جه‌سته‌ت ته‌ندروست ده‌بێت.