بەرپرسێكی یوئێن: رێژەی دەستدرێژی سێكسی لە عێراق بەرزبووەتەوە

:: PM:05:35:10/01/2018 ‌

 جینیفەر كو ئیموند، بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكانە، لە بەرانبەر بەرزبوونەوەی ئاستی دەستدرێژیی سێكسی لە عێراق هۆشیاری دەدات.

ئیدموند، كە یەكێكە لە بەرپرسانی سندووقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان، ئەمڕۆ چوارشەم لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌"ئێمە و ئەو كەسانەی لە بواری مرۆیی كار دەكەن، بەرپرسیارێتیمان لەسەرە لە رێگرتن لە دەستدرێژی و بەكارهێنانی سێكس لە عێراق".

جیا لەمەیش كو ئیموند دەڵێ‌" لە عێراق مەترسی  خراپ بەكارهێنانی سێكس و دەستدرێژیی سێكسی لە بەرزبوونەوە دایە، بە تایبەتی لە كاتی تەنگەژە و ململانێیەكان".

 تۆڕی عێراق كار بۆ پاراستنی هەردوو رەگەز دەكات لەبەرانبەر دەستدرێژیی سێكسی، لە سەرۆكایەتی ئەم تۆڕە هەر یەكە لە سندوقی یوئێن بۆ دانیشتوان و پرۆگرامی خۆراكی جیهان و چەندان رێكخراوی تر كار دەكەن، بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنێن.

 ماوەی دوو مانگە سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان بە سپۆنسەری تۆری PESA  كار دەكەن بۆ راهێنانی چالاكوانەكانیان لە بواری مرۆیی لە سەرانسەریی عێراق، بۆ ئەوەی رێگریی لە دەستدرێژیی سێكسی بكەن، كە دەكرێتە سەر هەردوو رەگەز.

 سەرچاوە شەفەق نیوز




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل