كێن ئه‌وانه‌ی تووشی تەنگە نەفەسی ده‌بن؟

:: AM:08:21:12/01/2018 ‌
تەنگە نەفەسی، بە ڕێژەیەکی زۆر بۆ بوونی ھەستیاری دەگەڕێتەوە له‌ قورگ و سینگی مرۆڤدا، هۆكاری سه‌ره‌كی تەنگە نەفەسی بۆ دوو هۆكاری ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕیته‌وه،‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ كێشه‌ی تێیان دا هه‌یه‌ ئه‌وانیش:

یه‌كه‌م/ بوونی نەخۆشییەکانی دڵ و نا ته‌واوی له‌ ڕژێنی دەرەقی.

دووه‌م/ کێشەی دەروونی ھۆکارە بۆ تەنگە نەفەسی کاتی.

تەنگەنەفەسی وا له‌ مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌ بوونی ھەناسەسواری و قورسی ھەناسەدان بكات له‌ بۆڕی هه‌ناسه‌دان و سییه‌كاندا.

نیشانەیەکی تەنگە نەفەسی ئه‌مانه‌ن:"خێرا ھەناسەدان - بە قووڵی ھەناسەدان - شینبوونەوە له‌ ڕوخساردا".

پرسیاره‌كه‌ لێره‌ ئه‌وه‌ كێن ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی تەنگە نەفەسی دەبن؟پزیشكه‌كان به‌ ڕوونی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ زۆرترین كات تووشی ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وانیش: "ئه‌وانه‌ی نەخۆشی ڕەبۆیان هه‌یه‌ - ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی سستبوونی دڵیان هه‌یه‌ - ئه‌وانه‌ی ھەوکردن و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سنگیان هه‌یه‌ - ئه‌وانه‌ی کێشەی دەروونی و دڵەڕاوکێیان هه‌یه‌ - ئه‌وانه‌ی کێشی زیادی له‌شیان هه‌یه‌ - ئه‌وانه‌ی زۆرترین كات جگەرە و نێرگەلە ده‌كێشن".

کۆئه‌ندامی ھەناسە، کۆمەڵە ئەندامێکە فەرمانی سەرەکی دابینکردنی ئۆکسجینی خانە‌کانی لە‌ش و دەرکردنی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆنی به‌رهه‌م هاتوو له‌ پڕۆسه‌ی میتابولیسمه‌وه‌، هه‌موو گیانداره‌ فره‌خانه‌کان، به‌ جۆرێک، کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه‌. 

ئه‌ندامی ئاڵوگۆڕپێکردنی هه‌وا له‌ گیاندارانی ئاوژیدا به‌ ناوی ئاوسی و له‌ گوانداران و په‌له‌وه‌راندا، به‌ سی ناسێنراوه‌، ئه‌م پێناسه‌یه‌ ته‌نیا ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ، که‌ هاوشێوه‌ی گواندارانه‌، ئە‌ندامە‌کانی ئە‌م کۆئه‌ندامە بریتین لە: "لووت، گەروو، نای، سی".

سه‌رچاوه‌: mawdoo3


وشە - محەمەد میران