یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى نه‌وه‌ى نوێ پێشوه‌خته بڕیارى لێ درابوو و ئه‌وه‌ى ئه‌نجام درا ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كى كارتۆنى و میدیایی بوو، یه‌كێك له‌وانه‌ى وه‌ك ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى نه‌وه‌ى نوێ هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و 12 كه‌سه‌ى سه‌ركردایه‌تى مانگێك پێشتر ده‌مانزانى و ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو".
جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ كه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، رۆژی پێنجى ئه‌م مانگه كۆنگره‌ى یه‌كه‌می خۆى له سلێمانى به ئاماده‌بوونى 300 ئه‌ندام ڕێك خست، به‌ڵام له‌و 300 كه‌سه كه‌متر له 100 كه‌س ئه‌ندامى ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ن، به‌پێى به‌رنامه‌یه‌ك و به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ده‌كرێن به سه‌ركردایه‌تیى، وا پێكهاتوون هاوڕێ و كه‌س و خزمیان بێنن و پێشیان گوتوون ده‌نگ به‌كێ بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كادرێكى جووڵانه‌وه‌كه له نه‌وه‌ى نوێ كشانه‌وه و ئاماژه‌یان به‌و "ڕێككه‌وتنه پێشوه‌خته"ى كۆنگره‌كه كردووه.
یه‌كێك له‌وانى ئێسته بووه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیى نه‌وه‌ى نوێ، به مه‌رجى پاراستنى ناوه‌كه‌ى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، مانگێك به‌ر له به‌ستنى كۆنگره‌كه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى هاتوونه هه‌ڵبژاردن ده‌یانزانى ده‌بن به سه‌ركردایه‌تى و شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كرێت به سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌كه. زیاتر گوتى، "ئه‌وه‌ى شاسوار له كۆنگره‌كه باسى كرد، قبووڵى نییه به ته‌نیا ببێت به كاندیدى جووڵانه‌وه‌كه ته‌نیا نواندنى به‌رده‌م كامێرا بوو، چونكه بوونى به سه‌رۆك زۆر پێشتر یه‌كلا كرابووه‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌زانرا چه‌ند ده‌نگیشى بۆ دیاری كراوه بۆ ده‌رچوونى".
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ى نه‌وه‌ى نوێ كه له ته‌مه‌نێكى زۆر گه‌نجێتیدایه، ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه "پێشتر دیاری كران كێ ده‌بن به سه‌ركردایه‌تى، بانگ كراین و پێمان گوترا ده‌توانن كه‌سوكار و خزمى خۆتان بێننه كۆنگره و گه‌ره‌نتی ده‌رچوونى خۆتان له ده‌نگدانه‌كه‌دا بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌ر كه‌س لاى خۆمانه‌وه ئه‌وه‌مان كرد".
جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له سه‌روه‌ختى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم به ناونیشانى "نه‌خێر له ئێستادا" دامه‌زرا و ئه‌وكاته ئامانجى ده‌نگدان بوو به نه‌خێر بۆ ڕیفراندۆم، دواتر ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ نه‌وه‌ى نوێ و مۆڵه‌تى یاسایى وه‌ك حزب وه‌رگرت، یه‌كه‌م كۆنگره‌ى به‌ستووه و بڕیاره به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێم ببێت.
"له‌و 300 كه‌سه‌ی له هۆڵی كۆنگره بوون، كه‌متر له 100 كه‌سیان ئه‌ندامى جووڵانه‌وه‌كه بوون، ئه‌وانى تر خوێندكارى زانكۆ و خزم و كه‌سى كاندیده‌كان بوون و بۆ قه‌ڕه‌باڵغكردن و هاوكات ده‌رچوونى كاندیده‌كان، له‌لایه‌ن كاندیده‌كان خۆیان كۆ كرابوونه‌وه پێیان گوترابوو ده‌نگ بده‌ن به كێ". سه‌ركردایه‌تییه‌كی نه‌وه‌ی نوێ وای گوت.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له كۆنگره‌ى نه‌وه‌ى نوێ، ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه دوو له كادره‌كانى به تۆمه‌تى "سیخوڕ‌ى" دوور خسته‌وه، ئه‌وانیش له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارى تاكڕه‌ویى شاسوار عه‌بدولواحید و ڕێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى كۆنگره‌یان بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد.
دووپاتی كرده‌وه، "ده‌نگه‌كانى شاسوار پێشتر دیارى كرابوون و ئه‌وه‌ش ڕێكخرابوو كه ئه‌وانه‌ى وه‌ك كاندیدى ڕكابه‌رى ئه‌و خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، له 50 بۆ 60 ده‌نگ زیاتر نه‌هێنن و ئه‌و وه‌ك زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ده‌نگه‌كانى كۆنگره، ببێت به سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌كه."
"وشه" پێوه‌ندى به زیاتر له پێنج ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه كرد، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ڕه‌تیان كرده‌وه هیچ لێدوانێك بده‌ن به بیانووى سه‌رقاڵبوونیان به خۆڕێكخستن و كارى ڕێكخراوه‌یى نه‌وه‌ى نوێ.
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال