باڵوێزى قه‌ته‌ڕ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوو نامه‌ى ناڕه‌زایى وڵاته‌كه‌ى له دژى ئیمارات به سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌دات.
دوێنێ عه‌لیا ئه‌حمه‌د ژنه باڵوێزى قه‌ته‌ڕ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوو نامه‌ى ناڕه‌زایى بۆ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناردووه.
له نامه‌كاندا ناڕه‌وایى وڵاتى قه‌ته‌ڕى ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیمارات، پێشێلى رێككه‌وتنه‌كانیان كردووه، ئاسمانى وڵاتى قه‌ته‌ڕیان به‌زاندووه. ئه‌مه‌ش كاتێك بووه كه رۆژى چوارشه‌مى رابردوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئیماراتى به ئاسمانى قه‌ته‌ڕ، به‌ره‌و وڵاتى به‌حرێن رۆیشتووه.
له نامه‌كه‌یدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ى ئیمارات به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ڕ به‌ڵگه‌ن كه ئیمارات پێشێلى رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ قه‌ته‌ڕ هه‌ر رێكارییه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى داكۆكى له سه‌روه‌ریى خۆى بكات.
له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو هه‌ریه‌كه له وڵاتانى میسڕ و ئیمارات و سعوودیه و بحرێن پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاند به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ هانى گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌دات، ئه‌م پچڕانى پێوه‌ندییه‌ش به ته‌نگژه‌ى (قه‌ته‌ڕ- كه‌نداو) ده‌ناسرێت.